03/10/2025 289 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل دەستی بەسەر تەواوى "كەشتیگەلى خۆڕاگری"دا گرت

پەیام 

هێزی دەریایی زایۆنی دەستی بەسەر تەواوی "گەشتیگەلی خۆڕاگری"دا گرت كە ژمارەیان 42 كەشتی بوو.

دەزگای پەخشی قەوارەی زایۆنی پشتڕاستی كردەوە، هێزی دەریایی دەستی بەسەر كەشتیی "مارینێت"دا گرت كە دوا كەشتیی "كەشتیگەلی خۆڕاگری" بوو.

كەشتیگەلی خۆڕاگری شەوی ڕابردوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕایگەیاندبوو، كەشتیی "مارینێت" بەردەوامە لە گەشتەكەی بەرەو كەرتی غەززە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرجەم كەشتییەكانی دیكە لەلایەن قەوارەی داگیركەرەوە دەستیان بەسەردا گیرابوو.

كەشتیی "مارینێت"، كە شەش چالاكی لە وڵاتە جیاوازەكاندا لەسەر بوو، توانی نزیكەی 100 كیلۆمەتر لە غەززە نزیك بێتەوە پێش ئەوەی دەستی بەسەردا بگیرێت.

وەزارەتی دەرەوەی قەوارەی زایۆنی دوێنێ هۆشداری دابوو "ئەگەر كەشتییەكە نزیك بێتەوە لە چوونە ناوچەیەكی شەڕی چالاك بەنیازی شكاندنی گەمارۆی سەر غەززە، ئەوا ڕێگری لێ دەكرێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 خولەک پێش ئێستا

    ڕاپۆرتە هەواڵگیرییەکانی ئەمریکا: دەسەڵاتی ئێران سەقامگیرە و مەترسی ڕووخانی لەسەر نییە

  • 13 خولەک پێش ئێستا

    لایەنێکى جەنگەکە ئامارى فەرمی بریندارەکانى ڕاگەیاند

  • 42 خولەک پێش ئێستا

    واشنتن پڕۆسەی گواستنەوەی هەزاران هاووڵاتی خۆی لە ناوچەکە ڕادەگەیەنێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ٢٠ سەرنشینی کەشتییەکی تایلەندی لە کەناراوەکانی عومان ڕزگارکران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: بانکەکانمان بە ئامانج گیراون و بانکەکان بە ئامانج دەگرین

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران ده‌ مینی بۆ داخستنی گه‌رووی هورمز چاندووه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    راوێژکارێکى حکومەتى ئێران دەنگۆی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی ڕەتدەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند ده‌كات و داوای هاوكاری له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات

سەرەتا