6 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
ئێران هۆشداری لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ دەدات
پهیام
سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دەدات کە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگدا، هێزەکانیان چەکی نوێ و شێوازێکی نوێی جەنگ پیادە دەکەن کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی شۆک دەکات و توانای ڕووبەڕووبوونەوەیان نییە.
ئیبراهیم زولفەقاری وتەبێژی هێزەکانی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند، ئەوان تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆر لە توانا سەربازییە ڕاستەقینەکانی خۆیان ئاشکرا نەکردووە و لە ئەگەری گەڕانەوەی جەنگدا، ئێران پەنا بۆ توانا و چەکی نوێ دەبات کە دوژمن بە خەیاڵیدا نەهاتبێت.
ناوبراو جەختی کردەوە نەک تەنیا چەک، بەڵکو شێواز و تاکتیکی جەنگیی نوێ بەکاردەهێنن کە بەرەی بەرانبەر هیچ هێز و توانایەکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان نابێت و تووشی شۆکیان دەکات.
زولفەقاری دووپاتی دەکاتەوە کە هێشتا زۆرێک لە کارتەکانی فشاری سەربازیی خۆی بەکارنەهێناوە و دەستپێکردنەوەی جەنگ دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئاشکراکردنی ئەو هێزە" نەبینراوەی "کە سوپای ئێران بۆ بەرگریکردن لە خۆی ئامادەی کردووە و هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا دەگۆڕێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە