1 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆى هێرشە درۆنییەکانەوە؛ سعودیە باڵیۆزی عێراقی بانگێشت کرد
پەیام
سعودیە سەرکۆنەى ئەو هێرشانە دەکات گروپە چەکدارەکان لە خاکى عێراقەوە بۆ سەر وڵاتەکەى و وڵاتانى کەنداو ئەنجامى دەدەن و بەفەرمى یاداشتى ناڕەزایی ڕادەستى باڵیۆزى عێراق دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: سەفیە سوهەیل، باڵیۆزی عێراق لە ڕیاز بانگهێشت کراوە بەهۆی بەردەوامی هێرش و هەڕەشە ئاشکراکان کە سعودیە و وڵاتانی کەنداو دەکەنە ئامانج لە ڕێگەی درۆنەوە کە لە خاکى عێراقەوە هەڵدەدرێن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە یاداشتێکی ناڕەزایی فەرمی دراوەتە باڵیۆزی عێراق، کە تێیدا سعودیە ئیدانەی ئەو هێرشانەی کردووە کە لە خاکی عێراقەوە بۆ سەر وڵاتەکەی و وڵاتانى کەنداو ئەنجام دراون.
داواکراوە عێراق بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو هەڕەشە و هێرشانە بکات و جەخت کراوەتەوە سعودیە هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ بەرگری لە ئاسایش و پاراستنی خاکەکەی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە