19 کاتژمێر پێش ئێستا 100 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: پێویستە ئیسرائیل دەستبەجێ‌ بۆردومانكردنی غـ.ەززە ڕابگرێت

پەیام 

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، بزووتنەوەی حەماس ئامادەیە بۆ ئاشتییەكی بەردەوام و پێویستە ئیسرائیل دەستبەجێ‌ بۆردومانكردنی غەززە ڕابگرێت.

لە كاردانەوەی ڕاگەیەندراوەكەی بزووتنەوەی حەماسدا، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "تروس" وتی: پێموایە حەماس ئامادەیە بۆ ئاشتییەكی درێژخایەن، بۆیە پێویستە ئیسرائیل دەستبەجێ بۆردومانی غەززە ڕابگرێت، بۆ ئەوەی سەرجەم دیلەكان بە سەلامەتی بگەڕێنینەوە.

ترەم جەخت دەكاتەوە، ئازادكردنی دیلەكان لەم ساتەوەختەدا و بەمجۆرە، زۆر ترسناكە، هەربۆیە گفتوگۆ لەسەر چۆنێتی ئەنجامدانی ئەو كارە دەكەن.

دەشڵێت: ئەمە تەنیا لەبارەی غەززەوە نییە، بەڵكو لەبارەی ئاشتییەكی دوورمەودایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هاوكات لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا، ترەمپ سوپاسی قەتەر، توركیا، سعودیە، میسر و ئوردونی كرد كە یارمەتییان داوە بۆ جێبەجێكردنی پلانەكەی و ڕاگرتنی شەڕ.

وتیشی: ئەمە ڕۆژێكی گەورە و بێوێنەیە لە زۆر ڕووەوە، هەمووان یەكدەنگ و هاوڕابوون بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ و بەدیهێنانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای هەڵگرتنی سزاكان، وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان سەردانی هندستان دەكات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ هەڕەشەكانی دژی لایەنى فەڵەستینى دەستپێكردەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ستیف ویتكۆف لە میسر بەشداریی دانوستانەكانی ئیسرائیل و لایەنى فەڵەستینى دەكات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی پێشوازی لە ڕادەستكردنی دیلە ئیسرائیلییەكان دەكەن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: پێویستە ئیسرائیل دەستبەجێ‌ بۆردومانكردنی غـ.ەززە ڕابگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: نەگەیشتن بە ڕێككەوتن دەرگای دۆزەخ بەسەر غـ.ەززەدا دەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا چوار مەرجی بۆ ئێران هەیە بۆ ئەوەی دووبارە هێرش نەكاتەوە سەری

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: حەوت جەنگم لە جیهان كۆتایی پێ هێناوە و بەمەی غــ.ەززەوە دەبێتە هەشتەم

سەرەتا