04/10/2025 381 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ هەڕەشەكانی دژی لایەنى فەڵەستینى دەستپێكردەوە

پەیام 

ترەمپ هەڕەشەكانی دژی حەماس دەستپێكردەوە و میدیای زایۆنیش باس لە دەستپێكردنی قۆناغی یەكەمی ڕێككەوتن لە سبەینێدا دەكات.

لە نوێترین نووسینیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تایبەت بەخۆی كە تروس سۆشیالە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری بە بزووتنەوەی حەماس لە هەر دواكەوتنێك لە جێبەجێكردنی پابەندییەكانی بە پێشنیازەكەیەوە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر كەرتی غەززە دا و ڕایگەندووە كە نەرمونیان نابم لەگەڵ هەر دواكەوتنێك لەلایەن حەماسەوە.

ترەمپ لە نووسینەكەشدا ستایشی سوپای زایۆنی كردووە بۆ ڕاگرتنی بۆردومانەكان بەشێوەیەكی كاتی، بەمەبەستی فەراهەمكردنی دۆخی گونجاو بۆ گەڕاندنەوەی دیلەكان و ڕێككەوتنی ئاشتی.

جەختیشی لەوە كردووەتەوە، كە بە ویژدانەوە لەگەڵ هەموان مامەڵە دەكەن و ڕێگە بە هیچ دواكەوتن و دەرئەنجامێك نادەن كە هەڕەشە لەسەر غەززە دروست بكاتەوە.

لای خۆیانەوە ئەمڕۆ میدیای زایۆنییەكان بڵاویان كردەوە، كە قۆناغی یەكەمی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست لە سبەی یەكشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، و شاندێك بۆ دانوستانی گەڕانەوەی دیلەكان لە چەند رۆژێكدا بە سەرۆكایەتی وەزیری ستراتیژی قەوارەكە بەشداری دانوستانەكە دەكات.
ئەمە لە كاتێكدایە، كە هێشتا جەنگ دژی كەرتەكە بەردەوامی هەیە نێردەی سەرۆكی ئەمریكایش بەرەو میسڕ بۆ بەشداری لە دانوستان بەڕێ كەوتووە و تا ئێستایش حەماس هیچی لەبارەی كاتی جێبەجێكردنی پێشنیازەكەوە بڵاو نەكردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ سەرکەوتنی ڕێکەوتن؛ ئەمریکا فشار لە ئیسرائیل دەکات لە سوریا و لوبنان بکشێتەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا: ڕێكه‌وتنه‌كه‌ گره‌نتی ئه‌وه‌ ده‌كات ئێران نابێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان خاڵی ناكۆكی نێو لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی ئه‌مریكا و ئێرانه‌

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەکێتیی ئەورووپا پێشوازی لە لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتن و تاران دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ئه‌مریكا كه‌وته‌ خواره‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێككەوتنەكە لەگەڵ ئێران تا کۆتایی ئەم هەفتەیە واژوو دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ بۆ 39یەمینجار ڕێككەوتنی ڕاگەیاند و تائێستاش بە فەرمی هیچ نەکراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سزای 30 ساڵ زیندانی بۆ سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور دەركرا

سەرەتا