08/11/2025 455 جار خوێنراوەتەوە

بەر لە سەردانەکەى، ئەمریکا ناوی ئەحمەد شەرعى لە لیستی تیرۆر دەرهێنا

پەیام 

بەر لە سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ كۆشكی سپی، ئەمریكا ناوی سەرۆكی سووریای لە لیستی تیرۆری نێودەوڵەتی دەرهێنا.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، تۆمی بیگۆت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای كرد "وەزیری دەرەوە ناوی ئەحمەد شەرع سەرۆكی ئێستای سووریای لە لیستی سزاكانی تایبەت تیرۆری نێودەوڵەتیدا دەهێناوە".

ڕوونیشی كردەوە "وەزارەتی خەزێنەش لای خۆیەوە هەستاوە بە لادانی ناوی ئەنەس خەتاب وەزیری ناوخۆی سووریا لە لیستی سزاكانیدا". 

هەنگاوەكەی ئەمریكا لەكاتێكدایە بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە سەرۆكی سووریا سەردانی ئەمریكا بكات و لەگەڵ سەرۆكی وڵاتەكە كۆببێتەوە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەیش كردووە "ئەم بڕیارە پەیامێكی سیاسی بەهێزە كە سووریا بۆ قۆناغێكی نوێ دەگوازێتەوە و وەك دانپێدانانێكە بۆ ئەو پێشكەوتنانەی سەركردایەتی نوێی دیمەشق لە دوای ڕۆیشتنی ئەسەدەوە بەدەستی هێناوە". ئەو وتیشی: ئەمریكا بەردەوامی بە پشتیوانییەكانی بۆ هەوڵەكانی گەلی سووریا لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری و بنیاتنانەوە دەدات.

دوو ڕۆژ لەمەوبەریش ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناوی سەرۆك و وەزیری ناوخۆی سووریای لە لیستی سزا نێودەوڵەتییەكان دەرهێنا و بەدوایشیدا یەكێتیی ئەورووپا و بەریتانیایش هەمان هەنگاویان گرتە بەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ سزا و باجە گومرگییە نوێكانی سەر رووسیای هەڵپەسارد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وتەبێژی نوێی كۆشكی سپی پاش هەفتەیەك لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستدرێژیكردنە سەر منداڵان لە قوتابخانەكانی پاریس تەشەنەی سەندووە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: پلانی هێرشەكانمان بۆ سەر ئێران ڕاگرتووە و دانوستانەكانیش بەردەوامن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كارنی: ئەم كاتە خراپترین كاتە بۆ جیابوونەوەی هەرێمی ئەلبێرتا لە كەنەدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا.. هەڵكوترایە سەر ماڵی پەرلەمانتارێكی موسوڵمانی سەربە دیموكراتەكان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر پاڵاوگەكانی نەوتی ڕووسیا شەرمەزار دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەمریكا چەكدارێك سێ منداڵ و مامۆستایەكی لە قوتابخانەیەك كوشت

سەرەتا