2 کاتژمێر پێش ئێستا
250 جار خوێنراوەتەوە
سودانی ئاماده‌یی ده‌ربری بۆ گفتوگۆ له باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو
پەیام
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پاش به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی له نێو حزبه‌كانی عێراقدا كرانه‌وه‌ی ده‌ربڕی به ڕووی هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا وتی: هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان كه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه، كراوه‌یه به‌ڕووی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌بێ جیاوازی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
هه‌روه‌ها سودانی ده‌ستخۆشی له لایه‌نگرانی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان كرد به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و جه‌ختیشی كرده‌وه كه كارده‌كه‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئیراده‌و به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوی هاوڵاتیان، به‌وانه‌شه‌وه كه بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كردووه، چونكه عێراق هی هه‌مووانه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆتایدا باس له‌وه ده‌كات كه كێبڕكێی هه‌ڵبژاردن كۆتایی هات، داواشی له هه‌موو لایه‌ك كرد به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به گه‌لی عێراق بكه‌ن، وتیشی: بڕیاری گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی كۆتاییه و ده‌بێت حكومه‌تێكی لێهاتوو پێكبهێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە