14/11/2025 283 جار خوێنراوەتەوە

بۆ چاوخشاندنەوە بە تانەكانی هەڵبژاردن، كۆمسیۆن ژمارەیەك لیژنەی یاسایی پیکهێناوە

پەیام 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان جەخت دەكاتەوە، ژمارەیەك لیژنەی یاسایی بە سەرۆكایەتی دادوەران و ڕاوێژكاران بۆ چاوخشاندنەوە بە تانەكانی هەڵبژاردن و یەكلاكردنەوەیان پێكهێنراون، ئاماژەی بەوەش داوە، هەر بڕیارێك، كە لە ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە دەردەكرێت دەتوانرێت لە ماوەی سێ‌ ڕۆژدا لە ڕێكەوتی بڵاو كردنەوەیەوە، لەبەردەم دەستەی دادوەران تانەی لێ بدرێت. 

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆن ڕایگەیاند: كۆمسیۆن ژمارەیەك لیژنەی لە فەرمانبەرانی یاسایی تایبەتمەند بە سەرۆكایەتیی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆن لە دادوەران و ڕاوێژكاران بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی تانەكان دروست كردووە، جەختیشی كردەوە، ئەنجامی كۆتایی بە بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیاران و دوای كۆتاییهاتنی قۆناغی تانەكان ڕادەگەیەنرێت. 

غەلای ڕوونیشی كردەوە، دوای یەكلاكردنەوەی تانەكان، دادگای فیدراڵی ڕەزامەندی لەسەر ئەنجامەكان دەدات، ئاماژەی بەوەش دا، دەنگی كاندیدە دوورخراوەكان لە لیستی فەڕمی دەسڕێتەوە. 

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان، قۆناغی تانەی هەڵبژاردن بە هەنگاوێكی بنەڕەتی دادەنرێت، كە ڕێگە بە كاندیدان و حزبەكان دەدات لەپێناو گرەنتی شەفافی پڕۆسەكە و جێگیركردنی ئەنجامەكانی كۆتایی، ناڕەزایی لە ئەگەری هەر هەڵەیەك لە ئەنجامەكان و بڕیارەكانی هەڵبژاردن دەرببڕن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو؛ كۆمیسیۆن تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كارتی نیشتیمانی كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەكانی عێراق بۆ گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر ڕێكارەكانی چەكدانان كۆدەبنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندی: سەرجەم سزاكانی سەر كەرتی بانكی عێراق لابراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن یەكەم هەنگاوی بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان دەستپێدەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت: عێراق بەرگەی سەركێشیی دارایی ناگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بارەگاكانی كۆمپانیای كۆڕەك لە كەركووك و نەینەوا و سەڵاحەدینیش داخران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ به‌های 150 ملیۆن دۆلار هێلیكۆپته‌ر به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بۆ سێ ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا ڕاگه‌یاند

سەرەتا