10/09/2026 540 جار خوێنراوەتەوە

دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی بەرشەلۆنە بە توندی بەرگری لە لامین یەماڵ کرد بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی و ڕەخنەی توندی لە پێوەرەکانی دیاریکردنی پاڵێوراوانی ئەو خەڵاتە گرت.

 لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان، دیکۆ ئاماژەی بەوە کرد کە بەرشەلۆنە بە قۆناغێکی زۆر درەوشاوەدا تێپەڕ دەبێت.

دیکۆ سەبارەت بە یەماڵ بە دڵنیاییەوە وتی: لامین بێ گومان شایستەترینە بۆ بردنەوەی تۆپی زێڕین، ئەو لە وەرزی ڕابردوودا جیاوازی دروستکرد و سەرکردەی سەرکەوتنی تیپەکە بوو لە لالیگا."

دیکۆ نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی کە ناوی پێدری و ڕافینیا لە لیستی پاڵێوراوانی تۆپی زێڕیندا نییە و بە "ئابڕوچوونێکی جیهانی" و "نادادپەروەری" ناوی برد.

سەبارەت بە ناوی ئەستێرەکان و هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ سێلڤا، دیکۆ روونیکردەوە کە هۆکارەکە دارایی و پێداویستییە تەکتیکییەکان بووە، نەک ویستی یاریزانەکە، چونکە یانەکە پلانی تایبەتی خۆی هەیە.

لە کۆتاییدا، دیکۆ جەختی لەوە کردەوە کە یانەکە پێویستی بە هێرشبەرێکی کلاسیکی نییە، بەڵکو سیستمی یانەکە و توانای یاریزانانی وەک حەمزە عەبدولکەریم کە وەک هێرشبەری داهاتوو سەیری دەکرێت، دەتوانێت هەموو کەموکوڕییەکان پڕبکاتەوە و ئاشکراشی کرد، ئۆفەرێکیان بۆ گواستنەوەی ئالڤارێز پێشکەش کرد بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بە شێوەی سێ قیست، یانە هەن بە پێنج قست ئەم بڕە پارەیە دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا