4 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
ماسیمۆ
مۆراتیی سەرۆکی پێشووی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی پێی وایە وەفاداریی لیۆنێل مێسی
بۆ یانەی بەرشەلۆنە لە سەرووی هەموو پارە و دەستەوارە خەیاڵییەکانی جیهانەوە بووە.
لە
لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی "سپۆرت"، مۆراتی سەرەتا وتی: لە ساڵی 2012 کارێکی
شێتانەم ئەنجامدا کاتێک گرێبەستێکی گەورەم بە بڕی 500 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی مێسی
کرد، کە لەو سەردەمەدا ئەو ژمارەیە شێتییەکی تەواو بوو، من جێگری سەرۆکی یانەی ئینتەرم
نارد بۆ بەرشەلۆنە تا گفتوگۆ بکات، بەڵام لیۆ تەنانەت نامەکەی نەکردەوە و بەهای ئۆفەرەکەی
نەزانی، بەڵکو بەبێ زانینی هیچ وردەکارییەک دەستبەجێ ڕەتیکردەوە."
لە
بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکە مێژوویییەکەی ئینتەر ئاماژەی بە وەڵامە یەکلاکەرەوەکەی
ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە کرد و دەڵێت: مێسی لە وەڵامدا پێی وتم "سوپاس و پێزانینم
هەیە بۆ ئەم گرنگیدانەت، بەڵام من دەمەوێت بە درێسی بەرشەلۆنەوە بۆ هەمیشە واز لە یاری
تۆپی پێ بهێنم"، هەر بۆیە هەموو هەوڵەکان بۆ ڕاکێشانی بە لایەنی ماددی بێ
سوود بوون.
مۆراتی
جەختی لەوە کردەوە کە مێسی بە تەواوی پابەندی بەڵێنەکەی بوو تا لە کامپ نۆ بمێنێتەوە
و ڕایگەیاند، ئەو بۆ چەندین ساڵی درێژ لە لووتکەی تۆپی پێدا لەگەڵ بەرشەلۆنە بەردەوام
بوو، بەر لەوەی لە هاوینی 2021 بە شێوازێکی چاوەڕواننەکراو و بەهۆی قەیرانی دارایی
یانە کەتەلۆنییەکەوە نەتوانرێت گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە و ناچار بێت ڕوو لە پاریس
سانجێرمان بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە