09/09/2026 824 جار خوێنراوەتەوە

پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

چارەنووسی لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەر لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین زۆر بە ناڕوونی دادەنرێت، بەو پێیەی ڕاهێنەرەکە پەیوەندی بە جێهێشتنی پۆستەکەیەوە هەیە، دوای ئەوەی تانگۆ لە یاری کۆتایی مۆندیالدا بە ئیسپانیا دۆڕا.

 ڕۆژنامەی "سپۆرت" بە پشت بەستن بە ڕۆژنامەنووس "گوستاڤۆ جارۆک" بڵاویکردەوە، ئەگەری ڕۆشتنی سکالۆنی و نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەرجەنتین لە ئێستادا زیاتر لە ئارادایە.

نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین ئاڵۆز بووە، چونکە زیاتر لە سێ مانگی ماوە تا کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی.

ئەوەش دووپات کراوەتەوە، کە بەربەستی سەرەکی لەبەردەم سکالۆنی بۆ نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هیچ پەیوەندییەکی بە پارەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە سروشتی خودی پڕۆژەکەوە هەیە.

سپۆرت لەکۆتاییدا ڕوونیکردەوە کە هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن سکالۆنی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەردەوام نابێت، لەگەڵ لەدەستدانی مێسی کە دووبارە لەگەڵ تانگۆ یاری ناکاتەوە.

سکالۆنی لە ساڵی ٢٠١٨ پۆستی ڕاهێنەری ئەرجەنتین وەرگرت، و سەرکردایەتی وڵاتەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی چەندین دەستکەوت، دیارترینیان بردنەوەی نازناوی کۆپا ئەمریکا بوو لە دوو بۆنەدا، لەگەڵ بردنەوەی جامی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٢ لە قەتەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا