پێش 4 هەفتە 914 جار خوێنراوەتەوە

فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

هانسی فلیکی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە پێی وایە کاتی ئەوە هاتووە پشوو بە ئەستێرە درەوشاوەکەی بدات و بیر لە دوورخستنەوەی ڕافینیا لە سێ یاریی داهاتووی یانەکە دەکاتەوە.

 لەدوای بەشداریکردنی بەردەوامی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە تەواوی یارییەکانی ئەم وەرزەدا، ڕۆژنامەی سپۆڕت ئاشکرای کرد، فلیک دەیەوێت بەوپەڕی وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی ڕافینیادا بکات و ناوبراو لە مەترسیی تووشبوون بە پێکان بەدوور بگرێت، پلانی وایە لە یارییەکانی ڕاسینگ سانتاندێر و ئیشبیلیە پشووی پێ بدات.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکان ئاماژەیان بەوەکرد کە درەوشانەوەی بێوێنەی ڕافینیا وایکردووە تەواوی قورسایی هێڵی پێشەوە بکەوێتە سەر شانی بەو پێیەی ئەم یاریزانە لە پێنج یاریدا وەک هێرشبەری سەرەڕم توانیویەتی 8 گۆڵ تۆمار بکات، ئەم بارگرانییە بەردەوامەش بەکارهێنانی سیستمی دەستاودەستپێکردنی یاریزانانی لە هێڵی پێشەوەی بلاوگرانا کردووەتە پێویستییەکی حەتمی.

ڕۆژنامەکە جەختی لەوە کردەوە کە پشوودان بە ڕافینیا دەرگایەکی گەورە لە بەردەم گابریێل خێسوس و بەهرەمەندی لاو حەمزە عەبدولکەریم واڵا دەکات.

لە کۆتایی زانیارییەکاندا، میدیا کەتەلۆنییەکان ئەوەیان خستەڕوو، هاندەرانی یانەی کەتەلۆنی بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی بینینی حەمزە عەبدولکەریمن لەنێو یاریگادا دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە قۆناغی ئامادەکاری پێش وەرز پێشکەشی کردبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا