09/09/2026 488 جار خوێنراوەتەوە

لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنە ئامانجی سەرەکی ئەم وەرزیان ئاشکرا دەکات و هەڕەشەی بردنەوەی سەرجەم نازناوەکان دەکات

 لەمیانەی نوێترین چاوپێکەوتنی بۆ میدیاکان سەرۆکی بلاوگرانا وتی: ئامانجی سەرەکیمان بردنەوەی نازناوی چامپیۆنسلیگە، ئەمە جگە لەوەی ئامانجمان ئەوەیە کە بۆ سێیەم جار لەسەریەک نازناوی لالیگاش بەدەستبهێنین و هەروەها ئامانجمان بردنەوەی جامی سوپەرە بۆ ئەوەی لە ناوەڕاستی وەرزدا پەیامێکی بەهێز بنێرین کە ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی بە جددی ڕکابەری بکەین.

لاپۆرتا ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر گلەیی و گازندەییەکانی ئەم دواییەی ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە ناوبژیوانان بدات و وتیشی: ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە تەنیا بەرشەلۆنە و ئەو تیپە ڕکابەرەیە کە توانیومانە بنیاتی بنێن، دەستوەردان ناکەین لەو کارانەی یانەکانی دیکە دەیکەن بە مەرجێک هێڵەکانی ڕێزگرتن لە یەکتر و پەیوەندییە دامەزراوەییە ئاساییەکان نەبەزێنن.

لە کۆتایی قسەکانی لاپۆرتا ڕایگەیاند، دڵخۆش دەبێت ئەگەر یاریزانێکی یانەکە باڵۆندۆر بباتەوە، بە تایبەتی لامین یەماڵ و پێی وایە دەبوو ناوی پێدری و ڕافینیا بوونی هەبوایە و بەرشەلۆنە یانەیەکی ناوازەیە لە جیهاندا، بوونی ئەو ژمارە زۆرەی یاریزانەکانیان لە پاڵێوراوەکاندا ئەوە دەسەلمێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا