پێش 4 هەفتە 3072 جار خوێنراوەتەوە

وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ڕۆدریگۆ قۆناغە هەرە سەختەکەی چارەسەری تێپەڕاندووە و بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

 سەرچاوە هەواڵییەکان ئاشکرایان کرد، ڕۆدریگۆ بە تەواوی ئازارەکانی ڕابردووی تێپەڕاندووە و ئێستا ڕۆژانە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لەژێر چاودێریی ڕاهێنەری تایبەتیی لەشجوانی و دەستەی پزیشکیی بەپێی بەرنامەیەکی زۆر ورد و بێ کەموکوڕی هەنگاو بۆ گەڕانەوە دەنێت.

میدیا ئیسپانییەکان ئاماژەیان بەوەکرد کە پرۆسەی چاکبوونەوەی یاریزانەکە پشتی بە سیستەمی "نوێکردنەوەی پێکهاتەی جەستە" بەستووە و ئەم تەکنیکە ئامانجی کەمکردنەوەی ڕێژەی چەوری و زیادکردنی ماسوولکەکانی لەش بووە بەبێ زیادبوونی کێش، ئەمەش وایکردووە ڕۆدریگۆ خاوەنی جەستەیەکی بەهێزتر و ماسولکەییتر بێت بە بەراورد بە ڕابردوو تا لە کاتی کێبڕکێی دووقۆڵیدا لەگەڵ بەرگریکاران بەهێزتر دەربکەوێت.

سەرچاوەکان جەختیان لەوە کردەوە کە پێشنیازی کۆتایی پزیشکانی یانەکە چاوەڕوانکردنی یاریزانەکەیە تا مانگی یەکی داهاتووو باشترین بڕیار ئەوەیە پاش کۆتاییهاتنی پشووی سەری ساڵ، ڕۆدریگۆ بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ بەشداری لە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکاندا بکات، بەشداریکردن لە جامی سوپەری ئیسپانیا لە ئیستەنبووڵ لە سەرەتای مانگی دوو ئامانجی سەرەکی و گونجاوی یانەکەیە بۆ یاریزانەکە، بەڵام ڕۆدریگۆ خەونێکی تایبەتی هەیە و ئەوەیە چەند خولەکێک لە یاریی جامی شای ئیسپانیا لە 16ـی مانگی 12 یەکەمدا بەشدار بێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا