3 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
کارلۆ ئانچیلۆتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل پێی وایە
کاتی ئەوە هاتووە سیلیساو لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبداتەوە و پشت بە نەوەی نوێ ببەستێت.
کارلیتۆ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "سپۆرت" سەرەتا
وتی: نێمار شایستەی ئەوە بوو لە مۆندیال لەگەڵماندا بێت بەهۆی توانستە بێوێنەکانی،
ئەو یاریزانێکی دەگمەنە و جێگرەوەی نییە، بەڵام دەبێت دان بەوەدا بنێین کە نێمار لە
تەمەنی ٣٤ ساڵیدا بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و وازی لە یاریی نێودەوڵەتی هێناوە و چیدیکە
درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیل ناپۆشێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئانچلۆتی ئاماژەی بەوەکرد کە
پێویستە لەم قۆناغەدا گرنگیی تەواو بە بەهرەمەندە لاوەکان بدرێت و یاریزانی لەدایکبووی
ساڵی ٢٠٠٨ـیان هەیە کە خاوەنی کوالیتییەکی زۆر بەرزن، هەرچەندە یاریزان دەتوانێت لە
تەمەنی ٣٦ یان ٣٧ ساڵیشدا باش بێت، بەڵام ئێستا کاتی ئەوەیە ئەولەویەت بە لاوەکان
بدرێت، چونکە تۆپی پێی سەردەم بە تەواوی پشتی بە یاریی بەکۆمەڵ بەستووە نەک تەنهتا
بەهرەی تاکەکەسی، بۆیە تیپێک بۆ داهاتوو بنیات دەنێن نەک تەنهیا پشتبەستن بە توانای
یەک ئەستێرە.
ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکەی سیلیساو جەختی لەوە کردەوە کە بەشداریکردنیان
لە مۆندیال بێئومێدکەر بووە و پێویستە دەستبەجێ ڕوو لە ئایندە بکەن و دەرفەت و کاتی
پێویستیان لەبەردەستدایە بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێ بۆ ڕکابەرییەکانی ئۆڵۆمپیاد و
کۆپا ئەمریکا، چونکە بەڕازیل دەبێت هەمیشە لەنێو باشترینەکانی جیهاندا بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە