پێش 3 هەفتە 2084 جار خوێنراوەتەوە

ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

لویس ئینریکیی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان یاساکانی کێبڕکێ لە تیپەکەیدا دەگۆڕێت و پێگەی مسۆگەری هەڵوەشاندەوە.

 ڕۆژنامەی "لیکیپ"ـی فەرەنسی ئاشکرای کردووە، دەستپێکی ئەم وەرزە بۆ پاریس سانجێرمان نموونەیی نەبووە و ئینریکی بە تەواوی دەستبەرداری ئەو بیرۆکەیە بووە کە یاریزانی سەرەکیی هەمیشەیی یان یەدەگی مسۆگەر بوونی هەبێت، بەڵکو ئێستا پێویستە سەرجەم ئەستێرەکان لە ڕێگەی ئاستی ڕۆژانە و مەشقەکانەوە شایستەیی خۆیان بۆ یاریکردن بسەلمێنن.

لیکیپ جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئینریکی ئەوەیە کێبڕکێیەکی ڕۆژانەی پڕ لە ڕکابەری دروست بکات تا هیچ ڕکابەرێک نەتوانێت پێشبینیی پێکهاتەکەی بکات.

لە کۆتایدا سەرچاوەکە ئەوە دەخاتەڕوو، لە نێو هەموو ئەستێرەکانی پاریسدا، تەنیا ڤیتینیا  لەم یاسا نوێیە بەدەرکراوە و تاکە یاریزانە کە پێگەی سەرەکیی لە هەموو بارودۆخێکدا مسۆگەرە، چونکە ئینریکی ئەو بە دڵی لێدانی فەلسەفەی تەکتیکیی خۆی دەزانێت و سەقامگیریی هێڵی ناوەڕاستی بەستووەتەوە بە بوونی ئەو لە نێو یاریگەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا