4 کاتژمێر پێش ئێستا 226 جار خوێنراوەتەوە

ئامۆریم خاڵی لاوازی پێشووی مانچستەر یونایتد ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ڕۆبن ئامۆریمی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد پێیوایە لە ئێستادا ڕاهێنەرێکی باشترە و ڕەتیشی دەکاتەوە کێشە لە پێکهاتەکەی هەبووبێت.

 لەمیانەی نوێترین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا، سەرەتا ڕاهێنەرەکەی شەیتانە سوورەکان ڕایگەیاند، ئێستا ئاستێکی باشتر پێشکەش دەکەن، چونکە متمانە گەشەی کردووە و ئەوەش لە ئەنجامە ئەرێنییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت، بەڵام هێشتا دوورن لەوەی کە تیپێکی تەواو بن توانای بردنەوەی هەموو یارییەکانیان هەبێت و هێشتا کاتیان زۆر لە پێش ماوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ڕۆبن ئەوەشی خستەڕوو، وەک چەند مانگێک پێش ئێستا ئەوەی باس کرد کێشەی تیپەکە پێکهاتەکە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە متمانە و شێوازی یاریکردنیانەوە هەبووە، ئەگەر شیکاری بۆ ئەو یارییانە بکرێت کە لەم وەرزە زۆر هەوڵیان داوە دەزانن کێشەکە لە سیستمی یاریکردنی تیپەکەدا نەبووە، بەڵکو پەیوەندی بە فشار و چڕی یارییەکانەوە هەبووە.

ئامۆریم ئاشکراشی کرد، زۆر شت لە یەکەم وەرزی کارکردنی لەگەڵ مانچستەر یونایتد فێربووە، ئێستا ڕاهێنەرێکی باشترە و ئامادەیە بۆ داهاتوو، بەڕاستی گەشتێکی سەختی بەسەر بردووە.

لە کۆتایدا سەبارەت بە متمانەدان بە یاریزانە لاوەکان، ڕاهێنەرەکەی یونایتد وتی: یەکەم شت یاریکردن بۆ ئەم یانەیە شانازییە و هەندێکجار یاریزانی لاو بە شتێکی ئاسایی سەیری دەکات، خاڵی دووەم پێویستە ئەو یاریزانە لاوەی دەرفەتی پێدەدەیت توانای جەستەی باش بێت و بۆ پرێمەرلیگ گونجاو بێت، پاشان دەبێت یارمەتی بدەیت خۆی لەگەڵ میدیاکان بگونجێنێت و هەموو قسەیەک نەکات و لە کۆتاییدا ئینجا بەهرە و ئیتیکی کارکردنی پێوسیت دەبێت کە ئەوەیە ئێمە بەدوایدا دەگەڕێین لە یاریزانەکانماندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئامۆریم خاڵی لاوازی پێشووی مانچستەر یونایتد ئاشکرا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گواردیۆلا جارێکی دیکە پشتگیری بۆ فەڵەستین دووپات دەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تێباس یانەی ڕیاڵ مەدرید بە دووڕوو ناو دەبات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هاری کەین مەرجی بردنەوەی باڵۆندۆر دیاری دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە 4 هێرشبەری وەک شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی دەستنیشان کردووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    جارێکی دیکە گواردیۆلا پاڵپشتی بۆ فەڵەستین ڕاگەیاند

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕافینیا نائومێد نەبووە و پێداگرە لەسەرئەوەی بە خەونەکەی بگات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئامۆریم لە بارەی مانەوەی یاریزانێکی ئاگاداری مانچستەر یونایتدی کردووەتەوە

سەرەتا