4 کاتژمێر پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

کۆرتوا جیاوازی ئانچلۆتی و ئالۆنسۆ ڕوون دەکاتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی و گۆڵپارێزی ڕیاڵ مەدرید جیاوازی مامەڵەکردنی ئانچلۆتی و ئالۆنسۆ ڕوون دەکاتەوە.

 لەمیانەی نوێترین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا، سەرەتا تیبۆ ڕایگەیاند، پێکانەکەی جددی نییە و ئەم هەفتەیە دەتوانێت یاری بکات، هەرچەندە لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی لە دوو یاری رابردوو بێبەش بوو، بەڵام ئەگەر یاری یانەکەشی هەبووایە لەم ماوەی پێشوو بە دڵنیاییەوە یاری نەدەکرد.

کۆرتوا دەشڵێت: ئانچلۆتی بۆ ئێمە وەک باوک یاخوود باپیرەیەک وابوو، بەڵام ئالۆنسۆ کەمێک مۆدێرنترە، هەرچەندە هەردووکیان ڕاهێنەرێکی زۆر باشن و شێوازێکی جیاوازییان هەیە، ئەگەر بڵێین بیری کارلیتۆ دەکەین ئەوە بێڕێزیکردنە بە ئالۆنسۆ، چونکە لە ئێستادا پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵیدا هەیە و لە ژووری جلگۆڕینیش ئاساییە هەندێک یاریزان ناڕەزایی سەبارەت بە کەمی یاریکردنیان نیشان بدەن.

لە کۆتایدا گۆڵپارێزەکەی قەڵای سپی وتیشی: هەرچەندە نەمتوانیوە لەگەڵ کریستیانۆ ڕاهێنان بکەم، بەڵام لەگەڵ مباپێ دوو یاریزانی جیاوازن لەیەکدی و ڕۆناڵدۆ بیرکردنەوەی بردنەوەی بەهێزتری هەیە وەک لە کیلیان، بەڵام ئەمساڵ هێرشبەرە فەڕەنسییەکە هەنگاوی بەرەو پێشەوە ناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆرتوا جیاوازی ئانچلۆتی و ئالۆنسۆ ڕوون دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئامۆریم خاڵی لاوازی پێشووی مانچستەر یونایتد ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گواردیۆلا جارێکی دیکە پشتگیری بۆ فەڵەستین دووپات دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تێباس یانەی ڕیاڵ مەدرید بە دووڕوو ناو دەبات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هاری کەین مەرجی بردنەوەی باڵۆندۆر دیاری دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە 4 هێرشبەری وەک شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی دەستنیشان کردووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    جارێکی دیکە گواردیۆلا پاڵپشتی بۆ فەڵەستین ڕاگەیاند

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ڕافینیا نائومێد نەبووە و پێداگرە لەسەرئەوەی بە خەونەکەی بگات

سەرەتا