5 کاتژمێر پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
ئالۆنسۆ هۆکاری تۆمارنەکردنی گۆڵ لە لایەن مباپێ ئاشکرا دەکات
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
چابی ئالۆنسۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید هۆکاری تۆمارنەکردنی
گۆڵ لە لایەن کیلیان مباپێوە ئاشکرا دەکات.
لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرانبەر ئیڵچی
کە بڕیارە شەوی یەکشەممە بەڕێوە بچێت، سەرەتا ڕاهێنەرەکەی مێرنگی ڕایگەیاند، هەموو
یاریزانەکان باشن و کەشوهەوای نێو تیپەکەش زۆر باشە و بە تامەزرۆییەوە ئەم یارییە
ئەنجام دەدەن و لە ئێستادا هەڵسەنگاندن بۆ توانای جەستەیی ناکات، چونکە لە
قۆناغێکی زۆر ماندوودان بەهۆی خشتەی زۆری یارییەکانەوە.
ئالۆنسۆ دووپاتی کردەوە، هەرچەندە ڕودیگێر گەڕاوەتەوە،
بەڵام بۆ یارییەکان ئامادە نابێت و بەم نزیکانە دەگەڕێتەوە، ئاست و کەسایەتییەکەی
دەتوانێت ببێتە زیادکردنێکی بەنرخ بۆ تیپەکەیان.
ئەو ڕاهێنەرە ئیسپانیا سەبارەت بە تۆمارنەکردنی گۆڵ لە
لایەن مباپێوە لە دوو یاری ڕابردوو، ئەوەی خستەڕوو، شیکارییان بۆ کردووە و کێشەکە
بە کۆمەڵە و هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەن.
لە کۆتایدا سەبارەت بە ئامادەیی ئاڕنۆڵد و یاریکردنی
ڤاڵڤێردی لە بەرگری باڵی ڕاست، ئالۆنسۆ باسی لەوەکرد، ئەم دوو هەفتەیە وایکردووە
ئاڕنۆڵد توانایی جەستەیی بۆ بگەڕێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بژاردەی زۆریان بۆ بەرگری
باڵی ڕاست هەیە بەو پێیەی میلیتاو و ئاسینسیۆش دەتوانێت لەو شوێنەدا یاری ئەنجام
بدەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە