2 کاتژمێر پێش ئێستا 1202 جار خوێنراوەتەوە

كۆمپانیای دانەغاز بە مەرج ئامادەیە وەبەرهێنان لە كۆرمۆر دەست پێ بكاتەوە

پەیام

لیژنەی باڵای ئەمنیی هاوبەشی عێراق و هەرێم لە كێڵگەی كۆرمۆرن، كۆمپانیای دانەغازیش ئامادەیە بەرهەمهێنان دەست پێ بكاتەوە بەڵام داوای دڵنیایی دەكات.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی شاندێكی باڵای ئەمنیی بەغداد و هەولێر گەیشتنە كێڵگەی كۆرمۆر لە نزیك چەمچەماڵ، شاندەكە پێكهاتبوون لە عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ و حەمید ئەلشەتری، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی عێراق هەروەها ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و ژمارەیەك بەرپرس و فەرماندەی دیكەی ئەمنی و سەربازی.

بەپێی زانیارییە میدیاییەكان لیژنە هاوبەشەكە تیمێكی شارەزایی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵە و بڕیارە دوای سەردانەكە ڕاپۆرتێك بدەنە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق.

پەیامنێری پەیام لە سنووری چەمچەماڵ ڕایگەیاند: كارمەندانی كێڵگەكە چوونەتەوە سەر كارەكانیان و ئێستا كۆمپانیای دانەغاز ئامادەیە كارەكانی دەست پێ بكاتەوە بەلام داوای دڵنیایی ئەمنی و پاراستنی ستافەكەی دەكات.

جێی باسە كێڵگەی كۆرۆمۆر غازی سرووشتی بۆ بەرهەمهێنانی لەسەدا 80 ی كارەبای هەرێمی كوردستان دابین دەكات و بەهۆی هێرشە مووشەكییەكەی بەرەبەیانی دوێنێوە، كارەبا لە زۆرینەی ناوچەكانی هەرێم بڕاوە و دابینكردنی وزەی كارەبا بۆ پێنج كاتژمێری ڕۆژانە كەم بووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمپانیای دانەغاز بە مەرج ئامادەیە وەبەرهێنان لە كۆرمۆر دەست پێ بكاتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    وادەی تەواوكردنی مامەڵە و تێچووی حەج بۆ هەفتەیەك درێژ كرایەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسیاسێڵ بە ژیریی دەستكرد كوالێتیی پەیوەندییەكان دەباتە ئاستێكی باڵا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    كڕیارانی ئالان تاوەر لە هەولێر بەهۆی تەواونەبوونی پڕۆژەكەیانەوە گرد بوونەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی خوێندنی باڵا مۆڵەتی دوو ڕۆژ دەداتە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری کارەبا: پێوسیتە مۆلیدە ئەهلییەكان كاربكەن چونكە پارە لە حكومەت وەردەگرن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێڕاق: ھێرشەکەی سەر کۆڕمۆڕ کردەیەکی تیرۆریستییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دانا گاز: كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌ مووشه‌ك كراوه‌ته‌ ئامانج و به‌رهه‌مهێنان به‌ ته‌واوی ڕاگیراوه‌

سەرەتا