2 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
پێچەوانەی بانگەشەكانی دەسەڵات، ڕێگای كەلار - دەربەندیخان تەواو نەكراوە
پەیام
سەرەڕای ئەوەی حكومەتی ماوەبەسەرچوو لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا
ڕایگەیاند، ڕێگای كەلار دەربەندیخان تەواو كراوە بەڵام بەپێی بەدواداچوونی پەیام بەشێك
لەڕێگەكە بە ناتەواوی جێهێڵراوە و تەواو نەكراوە.
بەرزەپردی دەربەندیخان بۆ مەرزی پشتە و گوندەكانی ئەو
سنوورە لە پڕۆژەكەدا تەواو نەكراوە، شەقامەكە قەرەباڵغە و خاڵی گەڕانەوە (یوتێرن)یش
دوورە، بەو هۆیەوە بەشێك لە شۆفێران پێچەوانەی ئاڕاستەی شەقامەكە دەڕۆن. ئەمەش مەترسیی
ڕووداوی هاتوچۆی دروست كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە