1 کاتژمێر پێش ئێستا
137 جار خوێنراوەتەوە
عێراق له بڕیاری به تیرۆریست ناساندنی حزبوڵا و حوسییهكان پاشگهزبوهوه
پهیام
عێراق لهو بڕیارهی ئهمڕۆی پاشگهزبوهوه كه تێیدا حزبوڵای لوبنان و حوسییهكانی یهمهنی به تیرۆریست ناساندبوو.
عێراق له بڕیاری پاشگهزبوونهوهكهدا دهڵێت، ئهو لیستهی بڵاو كراوهتهوه پاكنووس نهكراوه و له رۆژنامهی وهقایعدا بڵاو كراوهتهوه، ئهوهش دوای چهند كاتژمێرێك بوو له بڵاو كردنهوهی لیستێك ناوی گرووپ كه حوسییهكان و حزبوڵای لوبنان لهخۆ گرتبوو.
بەگوێرەی ئەوەی پێشتر لە ڕۆژنامەی فەرمی عێراقی "ئهلوهقایع" بڵاو كرابوهوه، عێراق بڕیاری بلۆككردنی سەروەت و سامانی گوازراوه و نهگوازراوهی حزبوڵای لوبنان و بزووتنەوەی ئەنسار الله-حوسییەکانی دابوو، بەهۆی تێوەگلانیان لە "ئەنجامدانی کردەوەیەکی تیرۆریستی".
ڕۆژنامە عێراقیەکە بڕیارێکی بڵاوکردەوە کە لەلایەن "لیژنەی بلۆككردنی پارەی تیرۆریستی" دەرچووە، ژمارە (61) و بەرواری 10/28/2025، فەرمانی "بلۆككردنی سەروەت و سامانی تیرۆریستی" بۆ 24 قەوارەی بڵاوکردەوە، کە وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی پۆلێنی کرد، لەوانە:
ژمارە ١٨: حزبوڵڵا، لوبنان. تۆمەت: "بەشداریکردن لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا".
ژمارە ١٩: حوسییەکان (ئەنسار الله)، یەمەن. تۆمەت: "بەشداریکردن لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا".
وهها راگهیهنرابوو كه بڕیارەکە بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتە دەرچووە کە لە 19ی ئازاری 2025 لەلایەن فەرمانگەی دژە سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆرەوە پێشکەش کراوە و بەپێی بڕگەکانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر (ژمارە 39ی ساڵی 2015) و مادەی 10(3)ی پەیڕەوی ناوخۆی بلۆككردنی سندوقەکانی تیرۆریستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە