06/12/2025 210 جار خوێنراوەتەوە

ئەسیۆشەیتد پرێس: بەر لە كۆتایی ساڵ قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غـ.ەززە دەستپێدەكات

پەیام 

وردەكاری قۆناغی دووەمی ئاگربەستی جەنگی سەر غەززە ئاشكرا دەبێت و چاوەڕوان دەكرێت بەر لە كۆتایی ئەمساڵ دەستپێبكات.

ئاژانسی ئەسیۆشەیتد پرێس لە زاری دیبلۆماتكارێكی ڕۆژاوایی و بەرپرسێكی عەرەبییەوە وردەكاری قۆناغی دووەمی ئاگربەستی جەنگی سەر غەززەی بڵاو كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: ئەو دەستەیەی بە ئەنجوومەنی ئاشتی ناو دەبرێت، لە نزیكەی 12 سەركردەی ڕۆژاوا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پێكدێت و ئەركی بەڕێوەبردنی غەززەی پێسپێردراوە بۆ ماوەی دوو ساڵە و شایەنی درێژكردنەوەیە.

ئەو سەرچاوانە كە نەیانویستووە ناویان ئاشكرا بكرێت ئەوەیان بە ئاژانسەكە وتووە "لیژنەیەكی تەكنۆكراتی فەلەستینییش ڕادەگەیەنرێت و بەڕێوەبردنی ڕۆژانەی غەززەی پێ دەسپێردێت".

لەبارەی وادەی ڕاگەیاندنی دەستە و لیژنەكەیشەوە، ڕایانگەیاندووە: پێشبینی دەكرێت بكەوێتە میانی دیداری نێوان سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكوەزیرانی ئیسڕائیلەوە كە بڕیارە بەر لە كۆتایی ساڵ بەڕێوە بچێت.

لەبارەی هێزی نێودەوڵەتییشەوە كە لەسەر سنووری كەرتی غەززە و قەوارەی زایۆنییەوە جێگیر دەكرێت، ڕوونیان كردووەتەوە "هێشتا گفتوگۆكان لەبارەی بەشداری وڵاتانەوە بەردەوامن، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە چارەكی یەكەمی ساڵی داهاتوو جێگیر بكرێت".

بەپێی قسەی ئەو سەرچاوانە دانوستانەكانی قۆناغی دووەمی ئاگربەست قورس دەبێت، بەتایبەت ئەوەی كە پەیوەندیی بە پرسی لەچەكداماڵینەوە هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 47 خولەک پێش ئێستا

    پزیشكیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان: ئێران مووشه‌كی ئاڕاسته‌ی توركیا نه‌كردووه‌

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ڕێگەی هەشت درۆنی خۆكوژییەوە تاوەرەكانی پەیوەندی لە چیای زمناكۆ كرانە ئامانج

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی ئیسرائیل: ئێران خۆی بەدەستەوە نادات و جێگرەوەشمان بۆى نییە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هیومان رایتس وۆچ: ئیسرائیل چەكی قەدەغەكراوی لە لوبنان بەكارهێناوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    مووشەكێكی ئێران لە تەلئەبیب كەوتە خوارەوە و دوو كەسی كوشت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ خشتەی مووچە ڕادەگەیەندرێت و پرۆسەی دابەشکردنی دەستپێدەکات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بۆردومانی ژێرخانی سووتەمەنیمان لەلایەن ئـیسرائیلەوە تاوانی جەنگ و كۆمەڵكوژییە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران..دواى بەیعەتدان بە (ڕێبەری نوێ)، هێرشێکى نوێ کرایە سەر ئیسرائیل

سەرەتا