7 کاتژمێر پێش ئێستا 234 جار خوێنراوەتەوە

مووشەكێكی ئێران لە تەلئەبیب كەوتە خوارەوە و دوو كەسی كوشت

پەیام 

مووشەكێكی هێشوویی ئێران لە تەلئەبیب كەوتە خوارەوە و دوو كەسی كوشت، لە ناوچەكانی دیكەی قەوارەكەش بریندار هەیە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ میدیاكانی قەوارەی زایۆنی بڵاویان كردەوە، ڕێژنەیەكی نوێی مووشەكی لە ئێرانەوە ئاڕاستەی قەوارەكە كرا، دواتریش ئاشكرایان كرد لە چەند ناوچەیەك مووشەك و پارچەی مووشەك كەوتووەتە خوارەوە، بەو هۆیەوە چەندین كەس بریندار بوون.

هەروەها ڕادیۆی فەرمیی ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، بۆمبەكانی مووشەكە ئێرانییەكە لە شەش شوێن لە ناوچەی تەلئەبیب گەورە كەوتوونەتە خوارەوە. 

هاوكات فریاكەوتنی ئیسڕائیلی بڵاوی كردەوە، بەهۆی كەوتنەخوارەوەی مووشەكێكی ئێرانییەوە، لە شارۆچكەی یەهود لە نزیك فڕۆكەخانەی بن گۆریۆن لە ڕۆژهەڵاتی تەلئەبیب،  دوو كەس بە سەختی بریندار بوون.

دواتر ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسڕائیلی ڕایگەیاند: دوو كەس بەهۆی مووشەكە ئێرانییەكەوە كوژراون.

كەناڵی 12ی ئیسڕائیلی بڵاوی كردەوە، ئەو مووشەكە هێشووییەی ئەمڕۆ ئێران هاویشتوویەتی، 24 بۆمبی بچووكی هەڵگرتووە، كێشی هەر بۆمبێكیان 2 تا 5 كیلۆگرام بووە و بەسەر ناوچەیەكی بەرفراواندا كەوتوونەتە خوارەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی ئیسرائیل: ئێران خۆی بەدەستەوە نادات و جێگرەوەشمان بۆى نییە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    هیومان رایتس وۆچ: ئیسرائیل چەكی قەدەغەكراوی لە لوبنان بەكارهێناوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    مووشەكێكی ئێران لە تەلئەبیب كەوتە خوارەوە و دوو كەسی كوشت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ خشتەی مووچە ڕادەگەیەندرێت و پرۆسەی دابەشکردنی دەستپێدەکات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بۆردومانی ژێرخانی سووتەمەنیمان لەلایەن ئـیسرائیلەوە تاوانی جەنگ و كۆمەڵكوژییە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران..دواى بەیعەتدان بە (ڕێبەری نوێ)، هێرشێکى نوێ کرایە سەر ئیسرائیل

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێبەرە نوێیەکەى ئێرانە بناسە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران زنجیرەیەك هێرشی بۆ سەر بەحرەین و ئیمارات ئەنجامدایەوە

سەرەتا