09/03/2026 1076 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسێكی ئیسرائیل: ئێران خۆی بەدەستەوە نادات و جێگرەوەشمان بۆى نییە

پەیام 

بەرپرسێكی باڵای ئیسرائیلی كە ئاگاداری ستراتیژیی هاوبەشی وڵاتەكەی و ئەمریكایە، نیگەرانیی خۆی لە بەرزبوونەوەی تێچووی شەڕی دژ بە ئێران دەردەبڕێت و ڕایگەیاند، هێشتا دڵنیا نین كە ئایا ڕووخانی تەواوەتیی ڕژێمی تاران لە بەرژەوەندیی ئەواندایە یان نا.

ئەو بەرپرسە باڵا زایۆنیە بۆ ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست" ئاشكرای كردووە كە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل خەریكە لە ئامانجە سەربازییەكانیان نزیك دەبنەوە، بەڵام پێشبینی ناكات ئێران بە ئاسانی خۆی بەدەستەوە بدات، تەنیا پێدەچێت ئاماژەیەك بدات بۆ قبووڵكردنی ئاگربەست بە مەرجەكانی واشنتن.

هەروەها ئاماژەی بەوە كرد، كە پلانی قۆناغی داهاتووی شەڕەكە بریتییە لە لەرزۆككردنی پایەكانی دەسەڵات لە ناوخۆی ئێراندا بۆ ئەوەی زەمینەی گۆڕانكاری بڕەخسێت، بەڵام یەكێك لە گەورەترین نیگەرانییەكانی تەلئەبیب و واشنتن وەك ئەو بەرپرسە باسی كردووە، ئەوەیە كە هیچ لایەنێك یان كەسایەتییەك نابینن كە بتوانێت جێگەی دەسەڵاتی ئێستا بگرێتەوە و وڵاتەكە بەڕێوە ببات، ئەمە وایكردووە كە بەردەوامیی شەڕ تا ئاستی ڕووخانی ڕژێم ببێتە بژاردەیەكی گوماناوی، بەتایبەت كە تێچووە دارایی و سەربازییەكانی ئەم جەنگە بە شێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە زیادبوون كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشى بەرفراوانى کردە بۆسەر بەیرووت و لێشاوی ئاوارەبوون دەستى پێ کرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ مووشه‌ك و درۆن هێرشكرایه‌ سه‌ر كوه‌یت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا و ئێران هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی یه‌كتری

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان داوای فراوانكردنی بازنەی بڕیاردان و بەشداریپێكردنی لایەنە جیاوازەكان دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    قالیباف: بەهیچ ڕێکەوتنێک ڕازی نابین گەر مافەکانمان دەستەبەر نەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەردانەوەی لەناکاوی ئاو لەلایەن تورکیاوە؛ لە سوریا کارەسات ڕووی داوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ باکووری ڕووباری لیتانی دەستپێکرد

سەرەتا