09/03/2026 343 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ خشتەی مووچە ڕادەگەیەندرێت و پرۆسەی دابەشکردنی دەستپێدەکات

پەیام 
 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دواین گوژمەی پارەی مووچەی مانگی دووى فەرمانبەران خرایە سەر هەژمارەکەیان و دوای تەواوکردنی رێکارەکان، هەر ئەمڕۆ خشتەی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەندرێت و پرۆسەى دابەشکردنى دەستپێدەکات.
 
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بڕی (295 ملیار و 405 ملیۆن) دینار وەک تەواوکاریی مووچەی مانگی دوو، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراقەوە خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەت.

جەختى لەوەشکردووە، هەر ئەمڕۆ دوای تەواوکردنی ڕێکارە بانکییەکان و وەرگرتنی پارەکە، خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت و پرۆسەی دابەشکردنی دەست پێ دەکات.

نۆ ڕۆژ لە مانگى سێ تێپەڕیوە و تائێستا دەستبەدابەشکردنى مووچەى مانگى دووى فەرمانبەرانى هەرێم نەکراوە، ساڵى ڕابردووش مووچەى مانگەکانى 11 و 12 ى فەرمانبەرانى هەرێم دابەشنەکرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و كۆگاكانی درۆنمان له‌ ئێران بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز ڕوونادات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشنیازكراوه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران ڕابگیردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێرشمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئوردن و به‌حرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئیسرائیلی: له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ئاستێكی به‌رزدا له‌ هه‌ماهه‌نگیدان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌مان كرده‌ سه‌ر ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بیرۆكه‌ و پێشنیازمان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ئاڕاسته‌ كراوه‌

سەرەتا