9 کاتژمێر پێش ئێستا
221 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: بۆردومانی ژێرخانی سووتەمەنیمان لەلایەن ئـیسرائیلەوە تاوانی جەنگ و كۆمەڵكوژییە
پەیام
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، بۆردومانکردی کۆگا و ژێرخانی سووتەمەنییان لەلایەن ئیسرائیلەوە تاوانی جەنگ و كۆمەڵكوژییە.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، بۆردومانكردنی بەئەنقەستی كۆگا و ژێرخانی سووتەمەنی لە تاران بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ماددەی ژەهراوی لە هەوادا، كە ژیانی ملیۆنان كەس و ژینگەی ناوچەكە دەخاتە مەترسییەكی گەورەوە.
بەقایی هۆشداریی دا كە لێكەوتەكانی ئەم "كارەساتە ژینگەیی و مرۆییە" لە سنوورەكانی ئێراندا قەتیس نابن و بۆ ئەو مەبەستەش داوای هاتنەدەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی كرد، ڕاشیگەیاند: ئەم دەستدرێژییە "تاوانی جەنگ و كۆمەڵكوژی"یە.
لەلایەكی دیكەوە بۆ سەلماندنی هۆكاری جەنگەكە، ناوبراو گرتەیەكی ڤیدیۆیی لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمریكی بڵاو كردەوە كە تێیدا دان بەوەدا دەنێت واشنتۆن چاوی بڕیوەتە یەدەگی نەوتی ئێران و ڤەنزوێلا، كە پێكەوە خاوەنی لەسەدا 31ـی یەدەگی نەوتی جیهانن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر ڤیدیۆكەی گراهام نووسیویەتی: "ئەمە ساتێكی دەگمەنی ڕاستگۆییە، بابەتەكە تەنیا نەوتە."
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە