11 کاتژمێر پێش ئێستا 174 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسێکی پارتی: بەشێک لەو هێرشانەى دەکرێنە سەر هەرێم لە نەینەواوە ئاڕاستە دەکرێن

پەیام 

نەوزاد هادی بەرپرسی رێكخستنی پارێزگای نەینەوای پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: بەشێک لەو هێرشە درۆنی و مووشەکیانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان لە پارێزگاى نەینەواوە ئاراستە دەكرێن.

ئەمڕۆ 9ی 3ى 2026، نەوزاد هادی، بە میدیاى نزیک لە پارتەکەى ڕاگەیاندووە، بەشێک لەو هێرشانەى دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان لە پارێزگای نەینەواوە ئاراستە دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "حكومەتی عێراق ناتوانێت رێگری لە بەشێک لەو گرووپە چەکدارە لەیاسا دەرچووانە بكات، بەڵام دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكان بەپێی ئاراستەی هەڵدانی درۆنەكان، بەشێكیان لە پارێزگای نەینەواوە ئاراستە دەكرێن".

ئەو بەرپرسەى پارتى ئەوەشى ڕاگەیاندووە، لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشانە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا هێز بەرەو ئەو ناوچانە بجوڵێندرێت. 

لەماوەى 10 ڕۆژى ڕابردوودا لەگەڵ دەستپێکردنى هێرش بۆ سەر ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، دەیان مووشەک و درۆن ئاڕاستەى شارو شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان کراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاروانی یەكەمی ئاوارەكانی عەفرین گەڕانەوە زێدی خۆیان و رۆژانى داهاتووش بەردەوام دەبێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسێک: دووه‌م به‌هێزترین شه‌پۆلی باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو رۆژی كۆتایی ئەم هەفتەیە لە هەرێم پشووی فەرمییە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژمارەیەك پێشمەرگە لەسەر شاخی زمناكۆ لە نزیك دەربەندیخان لە مەترسیدان

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێکی پارتی: بەشێک لەو هێرشانەى دەکرێنە سەر هەرێم لە نەینەواوە ئاڕاستە دەکرێن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاكسیۆس: پێشمەرگە ڕێگری لە هێرشکردنە سەر خاكی ئێران کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بافڵ تاڵەبانی: پێشمەرگە ڕێگری لە هەر هێرشێكی چەكداری بۆ سەر ئێران دەكات

سەرەتا