3 کاتژمێر پێش ئێستا
818 جار خوێنراوەتەوە
دوو رۆژی كۆتایی ئەم هەفتەیە لە هەرێم پشووی فەرمییە
پەیام
فەرمانگەی میدیاو زانیاری هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، رۆژانى چوار شەممە و پێنجشەممەى ئەم هەفتەیە لە سەرجەم فەرمانگەکانى هەرێم پشووى فەرمی دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، رۆژى چوارشەممە 11ى 3ى 2026 بەبۆنەی رێككەوتننامەی 11ی ئادارەوە پشوی فەرمییە، هەروەها رۆژى پێنجشەممەش 12ى 3 بە هەمان شێوە کراوەتە پشوو.
ئەمە لەکاتێکدایە لەگەڵ دەستپێکردنى هێرشەکان بۆ سەر ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، لە سەرەتاى ئەم مانگەوە هەردوو وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵاى هەرێم پشووى فەرمییان بۆ مامۆستایان و قوتابییان ڕاگەیاندووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە