10 کاتژمێر پێش ئێستا 451 جار خوێنراوەتەوە

پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

پەیام

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا لە پارێزگاى دهۆک ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە، سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرماش دوو پلە بەرزتردەبێت، بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:-

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دوو شەممە   9-3-2026
کەش / ئاسمان بەگشتی لەنێوان  نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت, لەناوچە سنووریەکانی باکوور هەوری تەواو دەبێت, لەسنووری پارێزگای دهۆک تاکو کاتەکانی ئێوارە ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە. پاشان کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە.  
خێراى با / لەسەر خۆ ( 5 – 15 ) کم/ک. 
ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما /  نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ شایانی باسە نزمترین پلەکانی گەرما بەهۆی بارستە هەوای ساردی سایبیری لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە لەکاتەکانی درەنگانی شەو .
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین ( 5 – 7 ) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 14 پلەی سیلیزی 
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 9 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران -1 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 12پلەی سیلیزی
دهۆک 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 17 پلەی سیلیزی
سبەى سێ شەممە 10- 3- 2026 
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور  دەبێت . 
خێراى با / لەسەرخۆ - مام ناوەند   ( 10 – 20 ) کم/ک. لەکاتەکانی بەیانی تاکو دوای نیوەرۆ ئەگەری کەمێک چالاک بوونی بۆ سەروی 25 کم / ک 
ئاراستەی با /  باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە گشتی کەمێک بەرزتر دەبێت بە (1 – 2) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 16 پلەی سیلیزی 
پیرمام 12 پلەی سیلیزی
سۆران 9 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران سفر پلەی سیلیزی 
سلێمانی 11  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 18 پلەی سیلیزی
9 – 3- 2026

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاروانی یەكەمی ئاوارەكانی عەفرین گەڕانەوە زێدی خۆیان و رۆژانى داهاتووش بەردەوام دەبێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسێک: دووه‌م به‌هێزترین شه‌پۆلی باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو رۆژی كۆتایی ئەم هەفتەیە لە هەرێم پشووی فەرمییە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژمارەیەك پێشمەرگە لەسەر شاخی زمناكۆ لە نزیك دەربەندیخان لە مەترسیدان

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێکی پارتی: بەشێک لەو هێرشانەى دەکرێنە سەر هەرێم لە نەینەواوە ئاڕاستە دەکرێن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاكسیۆس: پێشمەرگە ڕێگری لە هێرشکردنە سەر خاكی ئێران کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بافڵ تاڵەبانی: پێشمەرگە ڕێگری لە هەر هێرشێكی چەكداری بۆ سەر ئێران دەكات

سەرەتا