3 کاتژمێر پێش ئێستا
2173 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسێک: دووه‌م به‌هێزترین شه‌پۆلی باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
پەیام
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی پێشبینى دەکات، دووه‌م به‌هێزترین شه‌پۆلی بارانی ئه‌مساڵ له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و كاریگه‌رییه‌كه‌ی تا 24ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند، تەوژمە هەوایەکی شێ‌دار لەناوچە کەمەرەییەکان و لە باشووری زەریای ئەتڵەسی هەڵدەکاتەوە سەر ناوچەکانی رۆژهەلاتی ناوەراست و بارانبارینی زۆر و لافاو لە وڵاتانی ناوچەکەدا دەستپێدەکاتەوە بەتایبەت بۆ سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کاریگەرییەکی بەهێزتری ئەبێت.
ڕاشیگەیاندووە، سەرەتای دەستپێکردنی ئەو گۆڕانکارییە لەکەش و هەوای ناوچەکەدا لەکۆتایی ئەم هەفتەیەوە ئەبێت لە ڕۆژى 12ى 3ى 2026 و کاریگەرییەکانیشی تا 24ى ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
باسى لەوەشکردووە، لەماوەی ئاماژەپێکراودا ناجێگیری بەهێز لە کەشوهەوادا دروستەبێت بەهۆی کۆبوونەوەی هەوای شێدار‌و گەرم لەگەڵ هەوای ساردی چینە بەرزەکانی ئاسماندا کە هۆکارن بۆ دروستبونی کەڵەکە هەوری گەورەی سوپەرسێڵ کە هەورە بروسکەی توند و لێزمە باران و تەرزەیان لەگەڵ دەبێت، بەتایبەت لە رۆژانی 15 و 16ی مانگ ناجێگیرییەکە بەهێزتر دەبێت و لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەگەری بارینی بارانێکی زۆر دەبێت کە لەهەندێ شوێندا ئەگەری دروستبوونی لافاویشی لێدەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە