2 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
لە خۆشیی ئازادکردنى سوریا، داوای ئەنجامدانی نوێژی بەیانی بەكۆمەڵ دەكرێت
پەیام
لە ڕۆژی ساڵیادی ئازادكردنی تەواوەتی وڵاتەكە و ڕووخانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد كە هەشتی كانوونی یەكەمە، وەزارەتی ئەوقافی سووریا داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات نوێژی بەكۆمەڵی بەیانی لە مزگەوتەكاندا ئەنجام بدەن.
لەوبارەیەوە وەزارەتەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نووسیوێتی: بۆ خەڵكی ئازادی سووریا، وادەمان نوێژی بەیانی 8/12/2025ـە لە سەرجەم مزگەوتەكانی سووریا بۆ زیندووكردنەوەی یادەوەری سەركەوتن و ئازادكردن بە دەم سوپاسگوزاری و تەكبیرەوە.
وەزارەتی ئەوقافی سووریا ئاماژەی بەوەیش كردووە "تەكبیراتی سەركەوتن بەر لە بانگی بەیانی بە نیو كاتژمێر دەست پێدەكات".
هاووڵاتییای سووریا ڕۆژی دووشەممە بڕیارە بە شێوازی جۆراوجۆر ساڵیادی ئەو ڕۆژە زیندوو بكەونەوە، كە تێیدا بە ئۆپڕاسیۆنێكی سەربازی بە ناوی "بەرپەرچدانەوەی دوژمنكاری" سەركەوتنی بەدەست هێنا كە لە 27/11/2024 دەستیپێكرد و دوای 11 ڕۆژ و لە 8/12/2024 بە چوونە نێو دیمەشقی پایتەخت و ڕاگەیاندنی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد كۆتایی هات كە ماوەی 24 ساڵ حوكمی كرد و لە دوای 30 ساڵ حوكمڕانی لە حافز ئەسەدی باوكیییەوە بۆی مابووەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە