06/12/2025 336 جار خوێنراوەتەوە

شەرع: ئـیسرائیل بە هێرش بۆ سەر سووریا خۆی لە كۆمەڵكوژییەكانی غـ.ەززە دەدزێتەوە

پەیام 

سەرۆكی سوریا ڕایدەگەیەنێت: ئیسڕائیل بە هێرش و چوونە نێوەوەی سەربازیی بۆ سووریا، خۆی لەو كۆمەڵكوژییانە دەدزێتەوە كە دەرهەق بە فەڵەستینییەكان لە كەرتی غەززە ئەنجامی دەدات. 

لە میانی "كۆڕبەندی دەوحەی 2025" لە پایتەختی قەتەر لەژێر دروشمی "چەسپاندنی دادپەروەری.. لە بەڵێنەكانەوە بۆ واقیعی بەرجەستە"دا، ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا ڕایگەیاند: ئیسڕائیل كار بۆ هەناردەكردنی قەیرانەكان بۆ وڵاتانی دیكە و هەڵهاتن لەو كۆمەڵكوژییانەی لە كەرتی غەززە ئەنجامیان دەدات دەكات.
هەموو شتێكیش بە مەترسییە ئەمنییەكان پاساو دەداتەوە، لەكاتێكدا سووریا لە دوای پڕۆسەی ئازادكردنەوە بۆ چەسپاندنی پایەكانی سەقامگیریی هەرێمی پەیامی ئەرێنی ناردووە.

شەرع وتیشی: لە كاتی ڕووخانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەدەوە لە 8ی كانوونی یەكەمی 2024ەوە ئیسرائیل بە توندوتیژییەكی زۆرەوە ڕووبەڕووی سووریا بووەتەوە و زیاتر لە هەزار هێرشی كردووەتە سەری و 400 جار هاتووەتە ناو خاكەكەیەوە، دواین دەستدرێژی لەو شێوەیەش، ئەو كۆمەڵكوژییە بوو كە لە شارۆچكەی بەیت جن لە ڕیفی دیمەشق ئەنجامی دا و دەیان قوربانی لێكەوتەوە.

سەرەڕای ئەوەی حكومەتی ئێستای سووریا هیچ هەڕەشەیەكی بۆ سەر تەل ئەبیب دروست نەكردووە، بەڵام سوپای ئیسرائیل بەردەوام دەچێتە ناو خاكی ئەو وڵاتە و هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدات، كە بووەتە هۆی كوژرانی هاووڵاتیانی مەدەنی و وێرانكردنی پێگە و ئامێرە سەربازییەكان و چەك و تەقەمەنییەكانی سەر بە سوپا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 44 خولەک پێش ئێستا

    پزیشكیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان: ئێران مووشه‌كی ئاڕاسته‌ی توركیا نه‌كردووه‌

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ڕێگەی هەشت درۆنی خۆكوژییەوە تاوەرەكانی پەیوەندی لە چیای زمناكۆ كرانە ئامانج

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی ئیسرائیل: ئێران خۆی بەدەستەوە نادات و جێگرەوەشمان بۆى نییە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هیومان رایتس وۆچ: ئیسرائیل چەكی قەدەغەكراوی لە لوبنان بەكارهێناوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    مووشەكێكی ئێران لە تەلئەبیب كەوتە خوارەوە و دوو كەسی كوشت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ خشتەی مووچە ڕادەگەیەندرێت و پرۆسەی دابەشکردنی دەستپێدەکات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بۆردومانی ژێرخانی سووتەمەنیمان لەلایەن ئـیسرائیلەوە تاوانی جەنگ و كۆمەڵكوژییە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران..دواى بەیعەتدان بە (ڕێبەری نوێ)، هێرشێکى نوێ کرایە سەر ئیسرائیل

سەرەتا