06/12/2025 356 جار خوێنراوەتەوە

خالید مەشعەل: هەر جۆرە بەڕێوەبردنێكی دەرەكی لە كەرتی غـ.ەززە ڕەت دەكەینەوە

پەیام 

خالید مەشعەل، سەرۆكی بزوتنەوەی حەماس لە دەرەوە، جارێكی دیكە هەموو شێوازەكانی بەڕێوەبردنی دەرەكی لە كەرتی غەززە ڕەت كردەوە و جەختی كردەوە، فەلەستینییەكان خۆیان فەرمانڕەوایی خۆیان دەكەن.

خالید مەشعەل لە میانی وتارێكدا لە كۆنفرانسی "پەیمان بۆ قودس: بەرەو نوێكردنەوەی ئیرادەی ئوممەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاكتاوكردن و قڕكردن" لە شاری ئیستانبوڵ ڕایگەیاند: زایۆنی ملهوڕ دەیەوێت ناوچەكە بخاتە ژێر ڕكێفی ئەجێنداكانی خۆیەوە، ئەمەش مەترسییەكی ڕاستەقینەیە.

ناوبراو جەختی كردەوە، فەلەستینییەكان خۆیان فەرمانڕەوایی خۆیان دەكەن و بڕیار لەسەر خۆیان دەدەن، هیچ بەڕێوەبردنێكی دەرەكی و سەپاندنێكی دەسەڵات و داگیركارییەك قەبوڵ ناكەن، گەلەكەمان نە پێویستی بە پاراستنە و نە بە بەڕێوەبردنی دەرەكی، بەڵكو چاوی لە سەربەخۆیییە نەك سەپاندنی دەسەڵات، چونكە ئەمە خاك و نیشتمان و چارەنووسی ئێمەیە و ئێمە بڕیار دەدەین.

مەشعەل جەختیشی كردەوە، پێویستە پڕۆژەی بەرگری و چەكەكەی بپارێزرێت، كەناری خۆراواش لە بە جوولەكە كردن بپارێزرێت، ئاماژەی بەوەش دا، قەوارەی زایۆنی نە دەبێتە دۆست و یارمەتیدەری هیچ كەسێك و نە بەشێك لە سیستەمی ناوچەكە.

قسەكانی مەشعەل دوای چەند ڕۆژێك لە بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێك لە میدیای عیبری دێت  سەبارەت بەوەی كە ویلایەتە یەكگرتووەكان بەنیازە، لە ماوەی دوو هەفتەدا، لیژنەیەك پێكهێنێت كە بەشێوەیەكی "كاتی" كەرتی غەززە بەڕێوەببات، كە گروپە فەلەستینییەكان و لەنێویشیاندا حەماس، ئەو كارەیان ڕەت كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 43 خولەک پێش ئێستا

    پزیشكیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان: ئێران مووشه‌كی ئاڕاسته‌ی توركیا نه‌كردووه‌

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ڕێگەی هەشت درۆنی خۆكوژییەوە تاوەرەكانی پەیوەندی لە چیای زمناكۆ كرانە ئامانج

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی ئیسرائیل: ئێران خۆی بەدەستەوە نادات و جێگرەوەشمان بۆى نییە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هیومان رایتس وۆچ: ئیسرائیل چەكی قەدەغەكراوی لە لوبنان بەكارهێناوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    مووشەكێكی ئێران لە تەلئەبیب كەوتە خوارەوە و دوو كەسی كوشت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ خشتەی مووچە ڕادەگەیەندرێت و پرۆسەی دابەشکردنی دەستپێدەکات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بۆردومانی ژێرخانی سووتەمەنیمان لەلایەن ئـیسرائیلەوە تاوانی جەنگ و كۆمەڵكوژییە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران..دواى بەیعەتدان بە (ڕێبەری نوێ)، هێرشێکى نوێ کرایە سەر ئیسرائیل

سەرەتا