2 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
زۆرینەی هاوڵاتیانی ئەمریكا ناڕازین كردەوەی سەربازیی بەرامبەر ڤەنزوێلا بەكاربهێنرێت
پەیام
بەپێی ڕاپرسییەك زۆرینەی هاوڵاتیانی ئەمریكا دژی ئەوەن وڵاتەكەیان كردەوەی سەربازیی دژی ڤەنزوێلا بەكاربهێنێت.
بەپێی نوێترین ڕاپرسی كەلەلایەن تۆڕی سی بی ئێس نیوز و كۆمپانیای یوجوف بۆ توێژینەوە ئەنجام دراوە ، دەركەوتوە زۆرینەی هاوڵاتیانی ئەمریكا دژی ئەنجامدانی هەر جۆرە كردەوەیەکى سەربازیین دژی ڤەنزوێلا بەكاربهێنرێت.
بەپێی ڕاپرسیەكە 70%ی هاوڵاتیانی ئەمریكی بەشدار دژی ئەوەن كردەوەی سەربازیی بەرامبەر ڤەنزوێلا بەكار بهێنرێت و 30%ی بەشداربووان پشتیوانی بەكارهێنانی كردەوەی سەربازیی دەكەن، لە 39%ی بەشداربووان جەختدەكەنەوە ڤەنزوێلا هیچ هەڕەشەیەك دروست ناكات و 13%ی بەشداربووان لەو بڕوایەدان ئەو وڵاتە بە هەڕەشەیەكی مەترسیدار بۆ سەر ئەمریكا دادەنرێت.
ماوەی چەند هەفتەیەكە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی بەكارهێنانی هێزی سەربازی دەكات بۆ گۆڕینی سیستمی دەسەڵات لەو وڵاتە و چاودێرانیش هۆشداری دەدەن گۆڕینی دەسەڵاتی ڤەنزوێلا بە زەبری هێز دەبێتە هۆی قووڵبوونەوەی قەیرانی ئەو وڵاتە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە