3 کاتژمێر پێش ئێستا
258 جار خوێنراوەتەوە
ئارتێتا پلانی یانەکەی بۆ مێرکاتۆی زستانە ئاشکرا کرد
پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
میکێڵ
ئارتێتای ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ پلانی یانەکەی بۆ مێرکاتۆی زستانە ئاشکرا دەکات
و نایشارێتەوە کە هەوڵی گواستنەوەی یاریزان دەدەن.
لە
میانەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرانبەر ئەستۆن ڤێلا، سەرەتا ئارتێتا
ڕووبەڕووی پرسیاری مێرکاتۆی زستانە کراوە و لە وەڵامدا وتی: لە مێرکاتۆی زستانەدا بە شێوەیەکی چالاکانە هەوڵ
بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی تیپەکەمان دەدەین و ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە زۆر بە باشی بۆ
مێرکاتۆ ئامادە بین، چونکە لەوانەیە لە هەر ساتێکدا (گۆڕانکارییەک) ڕووبدات.
لە
بەردەوامی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی تۆپچییەکان وتیشی: مێرکاتۆ بەستراوەتەوە بەوەی چەندێک
یاریزانی دیاریکراو بەردەست دەبن، بازاڕی گواستنەوەکان کراوەیە و مەبەستم ئەوەیە،
ئێمە ئارسیناڵین و دەبێت هەمیشە چاومان لە بازاڕەکە بێت.
لە
کۆتایدا سەبارەت بە دوایین شکستی تیپەکەی بەرانبەر ئەستۆن ڤێلا لە هەفتەی 15 و لە
سەرەتایی ئەم مانگە، ئارتێتا وتی: دووبارە سەیری یارییەکە دەکەینەوە، هەندێک بیرۆکە
هەیە پێویستە باشتر ئەنجامیان بدەین، شێوازی دۆڕانەکەمان کەمێک قورس بوو، بەڵام
وانەی لێ وەردەگرین، یارییەکی زۆر قورسە، ئاستی ئەوان دەزانین و دەشزانین چی دەکەن،
بەڵام لە هەمان کاتدا یارییەکی جوانە لە ڕووی ئامادەکاری و یاریکردنەوە، ئەستۆن
ڤێلا شایەنی ئەوەن لە ناوچەی پێشەنگدا بن، سەیری ئەوە بکەن کە ئۆنای ئیمری چی بۆ ئەو
یانەیە کردووە. ئەوان بە تەواوی شایەنی ئەو ستایشەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە