2 کاتژمێر پێش ئێستا 121 جار خوێنراوەتەوە

ڕائول گۆنزالێس: هیوادارم لامین خەونەکەمان بەدی بهێنێت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ڕائول گۆنزالێسی ئیسپانی و ئەستێرەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند، نابێت هەموو فشارێکی هەڵبژاردەی ماتادۆرەکان بخرێتە سەر شانی لامین یەماڵ.

 ڕائول لە لێدوانەکانیدا کە ڕۆژنامەی "موندۆ دیپۆرتیڤۆ" بڵاوی کردووەتەوە، ئەوەی خستەڕوو، هەمووان دەزانن لامین یاریزانێکی گرنگ دەبێت، بەڵام یەماڵ نابێتە چەقی (ناوەندی) هەڵبژاردەی ئیسپانیا، چونکە یاریزانی خاوەن ئەزموونتر هەن کە دەبێت پاڵپشتی بکرێن بۆ ئەوەی لامین لەناو یاریگادا ببێتە ئەستێرە، نەک ئەوەی گوشاری ڕزگارکردنی تیپەکە لە هەموو یارییەکدا بکەوێتە سەر شانی ئەو، بەڵکو دەبێت مەودای تەواوی پێ بدرێت و ئەو زۆر بەهرەمەند و گەنجە، ئەمەشی لەگەڵ یانەکەی و هەڵبژاردەکەشی ڕەنگی داوەتەوە.

گۆنزالێس ئەوەشی باس کرد، یەکەمجار کە لە نزیکەوە لامینی بینیوە لە یاریگای بێرنابیۆ بوو لە یارییەکی دۆستانە بەرانبەر بەرازیل، ئەو لە ئاستێکی جیاوازدا بوو، بەڵام ئێستا لە قۆناغی خۆگونجاندایە و پێیوایە هێشتا هەندێک لایەنی ماوە کە پێویستە پەرەیان پێ بدات، بێگومان ئەگەر ئاستێکی باش پێشکەش بکات، یارمەتییان دەدات بۆ ئەوەی نزیک ببەنەوە لە بەدیهێنانی خەونەکەیان کە بردنەوەی مۆندیالە بۆ جاری دووەم.

لە کۆتایدا ڕەئول وتی: ڕیاڵ مەدرید لەنێو باشترین هەشت تیپەکەی چامپیۆنسلیگ دایە، لە خولی ئیسپانیاش دوای کلاسیکۆ کەمێک لە پێشەنگی دوورکەوتوونەتەوە. بەڵام جەنگی ڕاستەقینە لەسەر نازناوەکان لە مانگی چواردا دەست پێدەکات و لە مانگی پێنج کۆتایی دێت، ڕاهێنەرێکی نوێ و بیرۆکەی نوێ و تیپێکی زۆر ڕکابەر هەیە و پێویستە چاوەڕێ بکەین، هەروەها بەرشەلۆنە بەهێزە، ئەتلەتیکۆش بەهەمان شێوە، ئەوان بەهۆی گرێبەستە باشەکانیانەوە ڕکابەرێکی بەهێزن، هەردوولایان ناچارمان دەکەن باشترین ئاستی خۆمان پێشکەش بکەین بۆ بردنەوەی لیگا و نازناوەکانی دیکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕائول گۆنزالێس: هیوادارم لامین خەونەکەمان بەدی بهێنێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئارتێتا پلانی یانەکەی بۆ مێرکاتۆی زستانە ئاشکرا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میلان بە ناچاری دەچێتە ژێر باری مایک ماینانەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ دەیەوێت ڕێگری لە بەرشەلۆنە بکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدریگۆ چیرۆکی سەرنجڕاکێشی پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەگێرێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    گراهام ئارنۆڵد هۆکاری وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی عێراق ئاشکرا دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕابیۆ ئامانجی میلان لەم وەرزە ئاشکرا دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان یاریزانەکان و ڕاهێنەردا خۆیان یەکلایی کردەوە

سەرەتا