13 کاتژمێر پێش ئێستا 311 جار خوێنراوەتەوە

زانایانی ئایینی: بەئامانجگرتنی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب پێچەوانەی بنەماكانی ئیسلامە

پەیام

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بڵاویكردەوە: بە ئامانجگرتنی كورد و خەڵكی مەدەنی هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشڕەفییە لە حەلەب، بە هەموو پێوەرێك پێچەوانەی بنەماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و مافەكانی مرۆڤ و ڕێسا نێودەوڵەتیەكانە، هیچ یاسا و لۆژیكێك جگە لە دەمارگیری كوێرانە، ڕێگە بەو هێڕش و كوشتن و ستەمە گەورەیە نادات.

یەكێتی زانایانی ئایینی بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرشانە دەكات و هیوادارە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەو هێرشكارییە بەرامبەر كورد بێ دەنگ نەبێت.

داواشى لە حكومەتی سوریا کردووە "ئەو شەڕو دەستدرێژییانە ڕابگرێت و له‌ بری گه‌مارۆ و گرژی و شه‌ڕ، دانوستان و ئاشتی و دیالۆگ بكاته‌ هه‌وێنی بونیادنانی سوریای نوێ و مافی پێكهاته‌كان له‌به‌رچاوبگرێت".

ماوەی چوار رۆژە هێرشی سەختی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانى ئەشرەفیە و شێخ مەقسود بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیلهام ئەحمەد: سووریا دەیەوێت بە هێزی سەربازی كۆتایی بە رێككەوتنەكان بهێنێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناوەڕاستی ئەم هەفتە شەپۆلێكی نوێى باران عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش شكستهێنانی هەوڵەكان بۆ ئاگربەست پێكدادانەكان لە حەلەب دەستیان پێكردەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌سعود بارزانی پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان ئەنجامدا

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    زانایانی ئایینی: بەئامانجگرتنی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب پێچەوانەی بنەماكانی ئیسلامە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب: لەناوچەكانمان دەمێنینەوە و پێشنیازەكەی حكومەت ڕەتدەكەینەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی: هێرشی سەر گەڕەكە كوردنشینەكان زیاد بێت، بێدەنگ نامێنینەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 2025دا ئیسرائیل 256 وێرانكاریی لە خۆرهەڵاتی شاری قودس ئەنجامداوە

سەرەتا