2 کاتژمێر پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
نهتهنیاهوو: هێرشهكان بۆسهر لوبنان بهردهوام دهبن
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو بەرانبەر لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کە وتبووی هێرشەکان دەوەستن، ڕایگەیاند، هێرشەکان لە باشووری لوبنان بەردەوام دەبن.
بنیامین ناتانیاهو لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە ڕایگەیاند لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ گفتوگۆی کردووە و بە دۆناڵد ترەمپ'ی ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری هێرشی حزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل ئەوە هێرش دەکەنە سەر بەیروت و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەو هەڵوێستەیان نەگۆڕە.
ناتانیاهو ڕاشیگەیاندووە کە لە هەمانکاتدا پلانیان هێزەکانی سوپاکەیان لە باشووری لوبنان وەک خۆی بەردەوامە و هێرشەکان بۆ سەر ئەو ناوچەیە بەردەوام دەبێت.
پێشتر ناتانیاهو فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد کە بە ڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە ناوچەی داحییە لە بەیروت بە ئامانج بگرن.
لەبەرانبەردا ئێران ڕایگەیاند، بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، هەرچەشنە ئاڵوگۆڕێکی پەیام لە چوارچێوەی دانوستانەکاندا لە نێوان ئێران و ئەمریکادا هەڵپەسێردرا.
دوای ئەوە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، لەگەڵ ئیسرائیل و حزبوڵڵا قسەی کردووە و لەبارەی "هێرشنەکردنی هەردوو لا بۆ سەر یەکتر"، هەردوو لا "گەیشتوونەتە ڕێککەوتن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە