1 کاتژمێر پێش ئێستا 93 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا: دوورگەی قیشمی ئێران ـمان بۆردومان کرد

پەیام

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە وەڵامی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و بنکەکانیان، هێرشی "بەرگرییانە" یان کردووەتە سەر دوورگەی قشمی ئێرانی. 
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" بڵاوکراوەتەوە، سێنتکۆم ئاماژەی پێ کردووە کە ئێران چەند موشەکێکی بالیستیی ئاراستەی وڵاتانی دراوسێ کردووە، بەڵام سەرجەمیان لە پێکانی ئامانجەکانیان شکستیان هێناوە؛ بە شێوەیەک دوو موشەکی ئاراستەکراو بۆ سەر کوێت پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان کەوتوونەتە خوارەوە، سێ موشەکی دیکەش کە بەرەو بەحرێن تەقێنرابوون، لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا و بەحرێنەوە تێکشکێنراون. 
هەروەها سوپای ئەمریکا وێستگەیەکی سەربازیی ئێرانیی تایبەت بە کۆنترۆڵکردنی زەمینی لە دوورگەی قیشم کردووەتە ئامانج، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لە ڕیزەکانی هێزەکانی ئەمریکادا تۆمار بکرێت. جەختیشی کردەوە کە هێزەکانیان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەکی ئێران. 
سێنتکۆم ئاشکرای کردووە کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی توانیویەتی بە سەرکەوتوویی چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بخاتە خوارەوە، کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکایان لە کوێت کردبووە ئامانج، تەئکیدیشی کردەوە کە هیچ زیانێک بە هێزەکان یان کەرەستە سەربازییەکانیان نەگەیشتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 25 خولەک پێش ئێستا

    کوەیت و بەحرێن بۆردومان کران و گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران

  • 44 خولەک پێش ئێستا

    ئێران دەڵێت کەشتیگەلى پێنجەمی بۆردومان کردووە و ئەمریکاش دەڵێت ڕاست نیە

  • 56 خولەک پێش ئێستا

    هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕاگەیەنراوێکیان لەسەر مزگەوتى ئەقسا بڵاو کردەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا: دوورگەی قیشمی ئێران ـمان بۆردومان کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌نیاهوو: هێرشه‌كان بۆسه‌ر لوبنان به‌رده‌وام ده‌بن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشى بەرفراوانى کردە بۆسەر بەیرووت و لێشاوی ئاوارەبوون دەستى پێ کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ مووشه‌ك و درۆن هێرشكرایه‌ سه‌ر كوه‌یت

سەرەتا