10/01/2026 627 جار خوێنراوەتەوە

دێمبڵی یەکەم پیشنیاری پاریس سانجێرمانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەت کردەوە

پەیام سپۆڕت - دروود محەمەد

 

عوسمان دێمبڵی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان، یەکەم پیشنیاری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەت کردەوە.

ماڵپەڕی "فووت مێرکاتۆ" ئاشکرای دەکات، پاریس سانجێرمان بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی دێمبڵی دەستی بە گفتوگۆکان کردووە و دەیەوێت بۆ ماوەیەکی درێژ ئەو یاریزانە لە ڕیزەکانی بهێڵێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئۆفەرێکی پێشکەشی دێمبڵی کردووە، بەڵام هێرشبەرە فەڕەنسییەکە هەر زوو گرێبەستەکەی ڕەت کردووەتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەش ئاشکرا دەکات، لە گرێبەستە نوێیەکەی پاریسدا نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە بۆ دێمبڵی دانراوە، بەڵام یاریزانەکە داوای مووچەیەکی بەرزتر دەکات کە نزیک بێت لە دوو ئەوەندەی ئەو بڕە پارەیەی کە بۆی دانراوە، ئەمەش وای کردووە گفتوگۆکان لە ئێستادا لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی دوور بن.

ماڵپەرەکە ئەوەش ڕوون دەکاتەوە، پاریس سانجێرمان پابەندە بە سیاسەتێکی ڕوون لە داڕشتنی مووچەکاندا، کە پشت بە سەقفێکی دیاریکراو و بەشێکی زۆری پاداشت و گۆڕانکارییەکان دەبەستێت، ئەمەش هەمان ئەو سیاسەتەیە کە پێشتر بووە هۆی پەککەوتنی گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی دۆناڕۆما.

لە کۆتایدا "فووت مێرکاتۆ" ئەوەش دەخاتە ڕوو، هێشتا دەرگای درێژکردنەوەی گرێبەستی دیمبڵی کراوەیە، چونکە بەرپرسانی یانەکە هێرشبەرەکە بە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی تیپەکەیان دەزانن و نایانەوێت  لەدەست بدەن، لە بەرانبەریشدا یاریزانەکەش سوورە لەسەر بەدەستهێنانی گرێبەستێک کە گوزارشت لە پێگە و ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی لەناو تیپەکەدا بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فەرەنسا دۆسیەی سکاڵاکەی مباپێ دژی پاریس سانجێرمان دادەخات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ مووچەی ئۆڵیسێ هاوشێوەی کەین و موسیالا لێدەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدرا و ماوەیەکی درێژ دادەبڕێت

  • پێش 1 هەفتە

    توخێل وردەکاریی شەڕەدەنووکی بێلینگهام و کوکوریا ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    مۆرینیۆ لە پێناو ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی ڕەتکردووەتەوە

سەرەتا