23/01/2026 222 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا بە فەرمی لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی كشایەوە

پەیام 

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە فەرمی لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی كشایەوە.

دوای ئەوەی لە یەكەم ڕۆژی سەرۆكایەتییەكەیدا لە ساڵی 2025، دۆناڵد ترەمپ فەرمانێكی جێبەجێكاریی واژوو كرد و تیایدا كشانەوەی وڵاتەكەیی لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی كرد، دوێنێ شەو ئەمریكا بە تەواوی لە ڕێكخراوەكە كشایەوە و ئاڵای ئەمریكا لەبەردەم بارەگای ڕێكخراوەكە هێنرایە خوارەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە شارەزایان و سیاسییەكانی ئەمریكا و جیهان هۆشدارییان داوە لەوەی هەنگاوەكەی كۆشكی سپی كاریگەریی نەرێنی لەسەر كەرتی تەندروستیی ئەمریكا و جیهانیش دەبێت. بەڵام بەرپرسانی واشنتۆن ئاماژەیان بەوە دا بڕیارەكە بەهۆی كەمتەرخەمیی ئەو ڕێكخراوەی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكانە لە بەڕێوەبردنی قەیرانی پەتای كۆرۆنا و ڤایرۆسی كۆڤید 19.

هەریەك لە وەزارەتەكانی تەندروستیی و دەرەوەی ئەمریكا ڕایانگەیاندووە، ئەمریكا لە چوارچێوەیەكی سنوورداردا مامەڵە لەگەڵ ڕێكخراوەكەدا دەكات بۆ ئەوەی كردەی كشانەوەكە تەواو بكرێت.

بەرپرسێكی باڵای حكومیش ڕایگەیاندووە: هیچ پلانێكمان نییە تەنانەت وەك چاودێریش لە ڕێكخراوەكە بمێنینەوە و دووبارەش ناچینەوە ناوی.

لە هەفتەكانی ڕابردوودا ئەمریكا لە چەند ڕێكخراوێكی دیكەی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان كشاوەتەوە، ئاماژەكانیش بۆ ئەوە دەچن ترەمپ دەیەوێت ئەو ئەنجوومەنی ئاشتییەی دروستی دەكات جێی یو ئێنی پێ بگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌فغانستان.. له‌هێرشێكی پاكستاندا بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك 400 كه‌س كوژران

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: ٤٠ ساڵە دەیانپارێزین بەڵام ئەوان ئامادە نین هاوکاریمان بکەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: لە ھێرشەکانی سەر حەشد ھەشت چەکدار کوژراون و حەوتی دیکەیش برینداربوون

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا و ئەڵمانیا جەخت دەکەنەوە پەلكێشی جەنگی ئێران نابن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بلومبێرگ: ئەورووپییەكان پێیانوایە تڕەمپ لە پرسی لەناوبردنی تواناكانی ئێران زیادەڕەوی دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا: جەنگى سەر ئێران ئامانجەكانی ڕوون نین و لەگەڵ چارەسەری دیپلۆماسین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: نزیكەی 90%ـی مووشەكەكانی ئێرانمان لەناوبردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: بەردەوام دەبین لە وێرانكردنی پاشماوەی هێزەكانی ئێران

سەرەتا