23/01/2026 459 جار خوێنراوەتەوە

لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنی ئاسایش جەخت لە پاراستنی مافی كورد لە سووریا کرایەوە

پەیام  

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر دۆخی سووریا و بەدیاریكراوی لەسەر ڕۆژاوای كوردستان كۆبووەوە. 

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەسەر دۆخی سووریا ئەنجامدا و تێیدا وڵاتانی زلهێز جەختیان لە پاراستنی مافەكانی كورد و مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش كردەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، نوێنەری ڕووسیا داوای ڕێزگرتنی لە كورد و پێكهاتەكان كرد و هۆشداری دا لە مەترسی هەڵاتنی داعش لە زیندانەكان وەك هەڕەشەیەك بۆ ناوچەكە. 

هاوكات ئەمریكا پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ڕێككەوتنی نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەڕع دەربڕی، بەتایبەت ئەو مەرسوومەی دان بە مافی زمان و كولتووری كورددا دەنێت، هەروەها جەختی لە گرنگیی تێكەڵكردنەوەی "هەسەدە" بە شێوەیەكی شكۆمەندانە بۆ ناو سوپای سووریا كردەوە.

لای خۆیانەوە بەریتانیا و فەرەنسا نیگەرانییان لە دۆخی سەختی مرۆیی و ئاوارەبوونی ژن و منداڵان لە زستاندا نیشاندا و پێشوازییان لە ئاگربەست كرد.

هاوكات هەریەك لە چین و پەنەماش وێڕای جەختكردنەوە لە سەروەریی سووریا، داوایان كرد كورد نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی لە حكومەتی نوێدا هەبێت و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەپەلە هاوكارییەكان بگەیەنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌فغانستان.. له‌هێرشێكی پاكستاندا بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك 400 كه‌س كوژران

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: ٤٠ ساڵە دەیانپارێزین بەڵام ئەوان ئامادە نین هاوکاریمان بکەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: لە ھێرشەکانی سەر حەشد ھەشت چەکدار کوژراون و حەوتی دیکەیش برینداربوون

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا و ئەڵمانیا جەخت دەکەنەوە پەلكێشی جەنگی ئێران نابن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بلومبێرگ: ئەورووپییەكان پێیانوایە تڕەمپ لە پرسی لەناوبردنی تواناكانی ئێران زیادەڕەوی دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا: جەنگى سەر ئێران ئامانجەكانی ڕوون نین و لەگەڵ چارەسەری دیپلۆماسین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: نزیكەی 90%ـی مووشەكەكانی ئێرانمان لەناوبردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: بەردەوام دەبین لە وێرانكردنی پاشماوەی هێزەكانی ئێران

سەرەتا