2 کاتژمێر پێش ئێستا
136 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ بە فەرمی دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئاشتیی تایبەت بە غـ.ەززەی راگەیاند
پەیام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بە فەرمی دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئاشتیی تایبەت بە كەرتی غەززەی راگەیاندو هۆشداریش دەداتە حەماس.
لە ڕێوڕەسمێكدا لە شاری داڤۆسی سویسرا و لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، پەیماننامەی دامەزراندنی ئەنجوومەنەكە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە سەركردە و نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام واژۆ كرا.
ترەمپ ڕایگەیاند، ئەم ئەنجوومەنە باشترین سەركردەكانی جیهان لەخۆدەگرێت و دەرفەتێكی لەبارە بۆ كۆتاییهێنان بە دەیان ساڵ لە رق و خوێنڕشتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ناوبراو ئاشكرایكرد، 59 وڵات بەشدارن لە پڕۆسەی ئاشتیی ناوچەكە و ئیدارەكەی سەركەوتوو بووە لە كۆتاییهێنان بە 8 جەنگ لە جیهاندا و جەنگێكی دیكەش بەمزووانە كۆتایی دێت.
سەبارەت بە دۆخی غەززە، سەرۆكی ئەمریكا جەختی كردەوە، كە ئاگربەستیان بە جێگیری هێشتووەتەوە و ئاشتییەك لە ئارادایە كە كەس باوەڕی نەدەكرد سەر بگرێت.
لە كۆتاییدا داوای لە بزووتنەوەی حەماس كرد كۆتا تەرمی ئیسرائیلی بگەڕێننەوە و دەستبەرداری چەكەكانیان بن، ئەگەرنا كۆتاییان دێت.
هەروەها ترەمپ بەڵێنی دا كار بۆ دڵنیابوونەوە لە داماڵینی چەكی غەززە، بەڕێوەبردنی دروست و ئاوەدانكردنەوەی كەرتەكە بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە