3 کاتژمێر پێش ئێستا
398 جار خوێنراوەتەوە
سوپای سووریا ئەندامانی هەسەدەی لە زیندانی ئەقتان بەرە و كۆبانێ گواستەوە
پەیام
سوپای سووریا ئەندامانی هەسەدەی لە زیندانی ئەقتان بەرەو كۆبانێ گواستەوە و كۆنترۆڵی زیندانەكەی كرد.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا سانا بڵاوی كردەوە: دەستەی ئۆپراسیۆنەكان لە سوپای عەرەبیی سووریا ڕایگەیاندووە، وەك بەشێك لە هەنگاوەكانی ڕێككەوتنی ئاگربەست كە لە 18 ی ئەم مانگە واژوو كرا وەزارەتی ناوخۆی سووریا ئیدارەی زیندانی ئەقتانی لە ڕەققە وەرگرت.
سوپای سووریا ڕاشیگەیاندووە: یەكەكانی سەر بە سوپا، ئەندامان ڕێكخستنی هەسەدەیان لە زیندانی ئەقتان و دەوروبەری لە پارێزگای ڕەققە بەرەو شاری كۆبانێ لە رۆژهەڵاتی حەلەب گواستەوە.
ئەم پێشهاتە لەكاتێكدایە ماوەی شەش ڕۆژە ئاگربەستی سووریا و رۆژئاوای كوردستان واژوو كراوە بەڵام هێشتا بە تەواوی جێبەجێ نەكراوە. پێشتریش زیندانی شەدادی كە هەزاران چەكداری داعش تیایدا دەستبەسەرن، هەروەها كەمپی هۆڵ كە خێزان و كەسوكاری داعشی تێدا نیشتەجێ كراون، ڕادەستی سوپای سووریا كرانەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە