2 کاتژمێر پێش ئێستا
19 جار خوێنراوەتەوە
بەریتانیا دانی بەوەدا نا هەڕەشەیان لە داواكاری گشتیی دادگاى لاهای كردووە
پەیام
حكومەتی بەریتانیا دان بەوەدا دەنێت لەسەر پرسی غەززە و بەدواداچوونی كۆمەڵكوژییەكانی زایۆنی هەڕەشەیان لە داواكاری گشتیی دادگای لاهای كردووە.
حكومەتی بەریتانیا وەڵامی داواكارییەكی زانكۆی وێست مینستەری داوەتەوە لەبارەی پشتڕاستكردنەوەی هەواڵێك كە مانگی حوزەیرانی 2024 لەلایەن ماڵپەڕی (میدڵ ئێست ئای) بڵاو كرایەوە و تیایدا هاتبوو، كە لەندەن هەڕەشەی لە كەریم خان، داواكاری گشتیی دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتی كردووە. بەهۆی ئەوەی كە ناوبراو بەدواداچوونی بۆ دۆسیەی كۆمەڵكوژیی سوپای زایۆنی لە كەرتی غەززە كردبوو.
بەپێی وەڵامەكەی لەندەن، حكومەتی بەریتانیا پشتڕاستی كردووەتەوە، كە دەیڤد كامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ كەریم خان لە 23 ی نیسانی 2024ـدا قسەی كردووە. ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هەمان ئەو ڕۆژەی كە داواكاری گشتیی دادگای لاهای ڕایگەیاند لەلایەن بەرپرسێكی باڵای بەریتانیاوە هەڕەشەی ئەوە لێ كراوە، ئەگەر بەردەوام بێت لە بەدواداچوونی تاوانەكانی ئیسرائیل، ئەوا بەریتانیا پارەداركردنەكانی بۆ دادگاكە دەوەستێنێت.
شارەزایانی بەریتانیا داوای ئەوە دەكەن لێكۆڵینەوە بكرێت لەو فشارانەی حكومەتی وڵاتەكەیان لە دەسەڵاتی دادوەری و هۆشداری دەدەن، ئەم فشار و هەرەشانە ڕێگری لە بەدیهێنانی دادپەروەری بكات.
هەروەها چەند پەرلەمانتارێك داوایان لە كییر ستارمەر، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا كردووە لێكۆڵینەوەی بێلایەنانە لە دەنگۆكان بكات و بەپەلە ئەو بابەتە چارەسەر بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە