24/01/2026 370 جار خوێنراوەتەوە

پیسبوونی هەوای پایتەختی بۆسنەوهەرسك مەترسیی لەسەر ژیانی دانیشتووانەكەی دروستكردووە

پەیام  

خراپترین ئاستی پیسبوونی هەوا لە شاری سەراییڤۆى پایتەختی بۆسنەوهەرسك بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەك تۆماركرا، ئەوەش مەترسیی لەسەر ژیانی دانیشتووانەكەی دروستكردووە.

شاری سەراییڤۆی پایتەختی بۆسنە و هەرسك بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەك خراپترین كواڵیتی هەوای لە نێو شارە گەورەكانی جیهان تۆماركرد، دەسەڵاتداران هۆشداری تەندروستیان بۆ دانیشتووانی شارەكە دەركرد كە ژمارەیان نزیكەی 400 هەزار كەس دەبێت بەهۆی ئەو پیسبوونی هەوایەی شارەكەی گرتووەتەوە.

بەپێی داتاكانی كۆمپانیای ئای كیو ئەیری سویسری ڕێژەی بوونی تەنۆلكەی هۆكاری تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەوای شاری سەراییڤۆ نزیكەی 300 میكرۆگرامە بۆ هەر مەترێك سێگۆشە و ئەوەش لە ئاستی ئاسایی ڕێگەپێدراو تێپەڕیوە.

بەرزبوونەوەی لەناكاوی پیسبوونی هەوا لە شاری سەراییڤۆ لە وەزری زستان كارێكی باوە بەهۆی پەنگخواردنەوەی دوكەڵ لە ئاسمانی ئەو شارەی چواردەوری بە شاخ گیراوە و هۆكاری سەرەكی ئەو پیسبوونە دەگەڕێتەوە بۆ بەكارهێنانی دار و خەڵوز بۆ خۆگەرمكردنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشتییەک لە هورمز تووشی پێکان بوو، دوو کەس بریندار بوون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوناڵد تره‌مپ ئاماده‌یی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پزیشكیان ده‌ربڕیوه‌

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ لە هەڕەشەكانی بەردەوامە و بۆ كۆبوونەوەش لەگەڵ پزیشكیان ئامادەیە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ میدیای ئەمریكی سكاڵای یاسایی لەسەر ترەمپ تۆمار دەكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی سێ دەزگای میدیایی قەدەغە دەکات و کەیسەکە دەچێتە دادگا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ به‌خێرایی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ واشنتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ئەگەری گرژیی چاوەڕواننەکراو هه‌یه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: ناوەندێکی لۆجستیک و چەند کەشتییەکمان لە ئۆكرانیا کردە ئامانج

سەرەتا