24/01/2026 303 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی ئێرانەوە ئەمریكا هەڕەشەی سزاخستنەسەر فرۆشتنی نەوتی عێراق دەكات

پەیام  

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری چوار سەرچاوەوە بڵاوی كردووەتەوە ئەمریكا هۆشداری بە سیاسییە باڵاكانی عێراق داوە لە ئەگەری بوونی گروپە چەكدارییەكانی نزیك لە ئێران لە حكومەتی داهاتوودا سزا دەخاتە سەر فرۆشتنی نەوتی وڵاتەكە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە كردووە هەر یەك لە نووسینگەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران، بانكی ناوەندیی عێراق و نێردەی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادە نەبوون لەبارەی زانیارییەكانەوە لێدوان بدەن، بەڵام وتەبێژێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە: واشنتۆن پشتگیری لە سەروەریی عێراق دەكات، ئەوەش هیچ ڕۆڵێك بۆ میلیشیاكانی پاڵپشتیكراو لەلایەن ئێرانەوە ناهێڵێتەوە.

ڕۆیتەرز دەڵێت: هۆشدارییەكە تیشكی خستووەتە سەر 58 ئەندامی پەڕلەمانی عێراق كە ئەمریكا وەك كەسانی سەر بە ئێران دەیانبینێت، یەكێك لەوانەیش عەدنان فەیحانە كە وەك جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردراوە و ئەمریكا دژایەتی كردووە.

لەو بارەیەوە یەكێك لە بەرپرسانی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە: "هێڵە گشتییەكەی ئەمریكا ئەوەیە كە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ حكومەتی نوێ ڕادەگرن ئەگەر هەر یەكێك لەو 58 پەرلەمانتارە لە كابینەی حكومەتدا نوێنەرایەتییان هەبێت، ئەوەیش بەو مانایەی گواستنەوەی دۆلاری فرۆشراوی نەوت ڕادەگرێت كە لە هەژمارێكی بانكی ناوەندیی عێراق لە بانكی فیدراڵی یەدەگی نیویۆركدا دەپارێزێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەسە نزیكەكانی ترەمپ پشتگیری لە ئایزنكۆت و لادانی نەتەنیاهوو دەكەن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ترسی خۆپیشاندەران، ڕووكاری فرۆشگاكانی پاریس بە تەختە دادەپۆشرێن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی ئێران لە ئەمریكا گۆڕانكاریی دروستكرد و ئیدارەی ترەمپی سزادا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ژنانی باڵاپۆشی موسڵمان لە ئەمریكا توانییان بۆ ناوەندەكانی یاسادانان سەر بكەون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتن: سێشەممە دانوستانی سێقۆڵی روسیا و ئەمریكا و ئۆكرانیا دەستپێدەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: سەركەوتنی دیموكراتەكان تاڕادەیەك جێی سەرسوڕمان بوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كەسێك كە پلانی تیرۆركردنی ترەمپی هەبووە دەڵێت لە مێشكمدا ئەو فەرمانەم پێكراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەر كەسێك زانیاری لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بدات 20 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت

سەرەتا