پێش 4 هەفتە 605 جار خوێنراوەتەوە

مانچستەر یونایتد داواکارییەکی بەرشەلۆنە ڕەت دەکاتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی مانچستەر یونایتد داواکارییەکی بەرشەلۆنە سەبارەت بە مارکۆس ڕاشفۆرد ڕەت دەکاتەوە.

 ڕاشفۆرد ئێستا تا کۆتایی وەرز بە خواستن لە بلاوگرانا یاری دەکات و گرێبەستەکەی لەگەڵ "شەیتانە سوورەکان" تاکو هاوینی 2028 بەردەوامە.

ڕۆژنامەی "میرۆر"ـی بەریتانی ئاشکرای کردووە، کارگێڕی مانچستەر یونایتد داواکارییەکی بەرشەلۆنە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی خواستنی ڕاشفۆرد بۆ وەرزێکی زیادە ڕەتدەکاتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەرپرسانی یونایتد بە بەرشەلۆنەیان ڕاگەیاندووە، یان دەبێت ئەو بڕە پارەیەی پێشتر لەسەری ڕێککەوتبوون بۆ کاراکردنی "بڕگەی کڕینەوەی هەمیشەیی" بدەن، کە 26 ملیۆن پاوەندە و دەکاتە 30 ملیۆن یۆرۆ)، یان ئەوەتا لە هاویندا هێرشبەرەکە بگەڕێننەوە بۆ مانچستەر.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشی دەکاتەوە، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بەرشەلۆنە، دەیەوێت ساڵێکی دیکەش مۆڵەت بە یانەکەی بدرێت پێش ئەوەی ناچار بن پارەی کڕینەوەی ڕاشفۆرد بدەن، بەڵام ارگێڕی یونایتد خۆی بە ناچار نابینێت ئەم پلانە قبوڵ بکات، چونکە پێیان وایە دەتوانن لە هاویندا ڕاشفۆرد بفرۆشن، بەتایبەت کە بەهۆی درەوشانەوەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەکاندا بەرزبووەتەوە.

لە کۆتایدا میرۆر ئەوە دەخاتەڕوو، مانچستەر یونایتد پێی وایە دەتوانێت لە هاویندا ڕاشفۆرد بە نرخێک بفرۆشێت کە دەگاتە 50 ملیۆن پاوەند، لەکاتێکدا هێرشبەرەکە دەیەوێت لەگەڵ بەرشەلۆنە بەردەوام بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 43 خولەک پێش ئێستا

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاندەرێکی ئارسیناڵ سکاڵا دژی یانەکە تۆمار دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ پێکانی یاریزانێکی لاوی ڕاگەیاند

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک: تەنیا بیر لە سەرکەوتن دەکەینەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ماڵدینی هۆکاری پاشەکشەی تۆپی پێی ئیتاڵی ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا خاڵی سەرەکی بۆ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوەکان ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دزیکۆ لەسەر ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆسنە قسەی خۆی کرد

سەرەتا