13/02/2026 357 جار خوێنراوەتەوە

پێنج هەزار زیندانی گەیەنراونەتە عێراق و تێچووى خواردنیان لەسەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە

پەیام 

دوایین ئاماری زیندانییانی داعش كە بۆ عێراق گواستراونەتەوە پێنج هەزاری تێپەڕاند و ئەوەش ڕاگەیەنرا كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێچووی خواردنی زیندانییەكان لە ئەستۆ دەگرێت.

ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی حكومەتی كاربەڕێكەری عێراق ڕایگەیاند: ڕێكارە حكومییەكان سەبارەت بە گواستنەوەی زیندانییان لە سوریاوە بۆ عێراق ئاسایین و تا ئێستاش پێنح هەزار و 64  زیندانی گواستراونەتەوە، لەوانەیش 270یان عێراقین و زیاتر لە سێ هەزاریان سووریین و ئەوانی دیكەش هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتانی دیكەن.
وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ڕوونی كردەوە سەرجەم زیندانییان لە یەك زینداندا كۆ كراونەتەوە و بەپێی یاسای عێراقیش لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت و دادگایی دەكرێن. وتیشی: عێراق ئەندامێكی سەرەكی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە و میواندارییكردنی ئەو زیندانییانە لەسەر داوای هاوپەیمانان بووە.

لعێبی لەسەر زاری وەزیری دادەوە ئاماژەی بەوەشكرد، كە تێچووی خواردنی ئەو زیندانییانەی داعش لە ئەستۆی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە، نەك حكومەتی عێراق.

لە دوای ساڵی 2019ـەوە كە ڕێكخراوی داعش لە ناوچەكە شكستی پێ هێنرا هەزاران گومانلێكراو و چەكداری ڕێكخراوەكە و خێزانەكانیان لە زیندان و كەمپەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا كە لەلایەن (هەسەدە)وە بەڕێوە دەبران، كۆ كرابوونەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 28 خولەک پێش ئێستا

    عێراق.. هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێ كردنی یاسای خزمەتی سەربازی ده‌درێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سیستانی: له‌دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستوه‌ردان ناكه‌م

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق: پڕۆسه‌ی ئه‌نفال تاوانێكی دڕندانه‌ بوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لایه‌نه‌ شیعییه‌كانی عێراق ناوی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ـیان یه‌كلایی نه‌كردوه‌ته‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێى ناوێکى نوێ بۆ سەرۆكوەزیرانى عێراق دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپە چەكدارەكان لە عێراق هێرشەکانیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانى ئەمریكا ڕادەگرن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆڵی پەرلەمانتاران لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بەرز دەنرخێنێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری نوێ: دروشمی عێراق لە پێش هەمووانەوە دەبێتە بنەمای هەموو سیاسەتەكانم

سەرەتا